Skip to main content

لە سلێنى مەریوان دوو جاش کوژران

لە سلێنى مەریوان دوو جاش کوژران و چەندین سوپایی بریندار بوون
کۆمارى ئیسلامى دەڵێت پێشمەرگەکانى حیزبی دیموکرات کەمینیان داناوەتەوە
posted onOctober 25, 2018
nocomment

 

ئەورۆ سێی مانگی خەزەڵوەر لە گوندی سلێن ـى سەر بە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە نێوان هێزێکی کوردی و سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی شەڕ ڕووی دا.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە شەڕەکەدا دوو جاش کوژران و چەند ئەندامی سەر بە سوپاى پاسداران بریندار بوون. هەرچەندە سوپای پاسداران سەبارەت بە ئاماری کوژراوانی شەڕ ەکە لە هەواڵدەرییەکانی خۆی باسی لەوە کردووە "دوو چەکداری خۆجێیی (جاش) لە کاتی گەڕانەوە لە پێگەی نیزامی هانەلار لە چیای کۆساڵان، کەوتوونەتە کەمینی دژە شۆڕش و کوژراون".

سوپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا نێوی "حیزبی دیموکرات" هێناوە کە کەمینەکەیان داناوە، بەڵام دیارى نەکردووە کە ئاخۆ کام لە دیموکراتەکان بووە و  تا ئێستا هیچ کام لە حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران و حیزبی دیموکراتى کوردستان هیچ زانیارییەکیان لەو بارەوە بڵاو نەکردووەتەوە.

شایانی باسە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ى هەتاوییەوە، پڕۆژەیەکی بە نێوی "ڕاسان" ڕاگەیاندووە کە ئامانجی بوژانەوەی خەباتی چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەو ڕێکەوتە بەدواوە شەڕ و تیکهەڵچوونەکانی نێوان ئەو حزبە و کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە.

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەو پڕۆژە نوێیەی خۆیدا باسی لە "خەباتی شار و شاخ" کردووە و جوڵەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئەو حیزبە لە شار و ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردووە.