Skip to main content

خەڵکى ئێران قوربانیی سیاسەتە هەڵەکانى کۆمارى ئیسلامین

خەڵکى ئێران قوربانیی سیاسەتە هەڵەکانى کۆمارى ئیسلامین
لۆمۆند: بەرێژەیەکی زۆر کلێنکیس و دایبی منداڵان و کەرستەى پاککردەوە کڕدراون
posted onOctober 25, 2018
nocomment

 

ڕۆژنامەیەکى فەڕەنسی لەبارەى ئێرانەوە ڕاپۆرتێکى بڵاو کردووەتەوە و ئاماژە بەوە دەکات "هەژارانى ئەو وڵاتە یەکەم قوربانی سزاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبن".

 

ڕۆژنامەى لۆمۆند ڕاشی گەیاندووە "ئەوانەى بوونەتە قوربانی ڕێکارەکانى واشنتۆن، مەترسییەکى گەورەیان لەسەر نیشتووە، لە جێبەجێکردنى قۆناغی دووهەمى سزا ئابوورییەکانى ئەمریکا کە بڕیارە لە 4 تشرینى دووهەم (سەرەتاى سەرماوەز)ی داهاتوو بچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە". دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا دواى کشانەوەى لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەى لەگەڵ ئێران، لە سەرەتاکانى ئاب (خەرمانان)ـی ڕابردوو، یەکەم قۆناغی سزا ئابوورییەکانى سەر کۆمارى ئیسلامى سەپاند، کە کەرتەکانى پیشەسازی و دارایی و ئۆتۆمبێل و ئاڵوگۆری دراوى لەخۆ گرتبوو. قۆناغی دووەمی سزاکانیش ١٠ ڕۆژى دیکە کەرتەکانى نەوت و وزە و بانکی ناوەندی تاران دەگرێتەوە.

ڕاپۆرتى ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە چەندین دیمەنى ڕاستەوخۆى ئەو وڵاتە گواستۆتەوە، بە تایبەت ژیاننامەى ئافرەتێکى کرێکارانى ماڵانى کردووەتەوە ستۆری بابەتەکەى، کە ئاشکراى دەکات "دوو مانگە نەیتوانیوە گۆشت بۆ مناڵەکانى بکڕێت". دەشڵێت "بە هۆى بەرزبوونەوەى نرخەکانى تەماتە بۆ ٢١٠٠ تا ٧١٠٠  تمەن (یەکسانە بە ٠.١٢  تا ٠.٥ سەنتى ئەمریکی)، وازی لە کڕینى تەماتەش هێناوە"، بەڵام نرخەکان دووبارە ئاراستەى دابەزینیان گرتەوە.

لۆمۆند باس لەوەش دەکات "ئەو ئافرەتە ئێرانییە، هیچ پشوویەک وەرناگرێت، تەنانەت لە مانگی نیسان (سەرەتاى بانەمەڕ)ـەوە لە ڕۆژانی پشوو و دوو دان کار دەکات، بۆ ئەوەى بتوانێت بژێوى ڕۆژانەى دابین بکات". هیماشى بەوە کردووە "نرخى کاڵا بنەڕەتییەکان بەردەوام ڕوو لە بەرزبوونەوەن و هاووڵاتیانیش تواناى کڕینیان لاوازتر دەبێت".

بەهۆى سەپاندنی سزا ئابوورییەکانى واشنتۆن، بەهاى تمەنى ئێرانى بەرامبەر دراوە سەرەکییەکان ڕووى لەداڕمان کردەوەو، بەبەراورد لەگەڵ ئایاری ئەمساڵدا بەسەدا ٧٥ بەهاکەى لە دەست داوە. سەرەڕاى بەڵێنەکانى حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆمار بە ئەنجامدانى بوژانەوەیەکى خێرا بۆ ئابوورى وڵاتەکەى لە ٢٠١٣ ، بەڵام لەدواى کشانەوەى کوشکی سپی لەرێکەوتننامەکەى ٢٠١٥، سەرجەم بەڵێنەکان بوونە هەڵم و وەبەرهێنانى دەرەکیش لە تاران دەستیان بە هەڵاتن کردەوە.

ئابووریناسان پێشبینی دەکەن "بەهاى تمەن لە دواى جێبەجێکردنى قۆناغی دووهەمى سزاکان، دووبارە تووشى داڕمان ببێتەوە، بەتایبەت دواى سەپاندنى سزاکان بەسەر بانکی ناوەندی ئێران". لۆمۆند هیمای بەوەش کردووە "لەیەکەم قۆناغی سزاکانى ئەمریکا، هاووڵاتیان تووشى تۆقین بوونەو، هەوڵیانداوە سەرجەم کاڵا بنەڕەتییەکان دابین بکەن، بە تایبەت ئەو کەرستانەی ئێران هاوردەى دەکەن".

ڕۆژنامەکەى پاریس چاودێری ئەوەشى کردووە "بەرێژەیەکی زۆر کلێنکیس و دایبی منداڵان و کەرستەى پاککردەوە کڕدراون، ئەمەش وای کردووە خاوەن مارکێتەکان بەشێوەى پشک کەرستەکان بفرۆشن".

بەپێی دوایین ڕاپۆرتى سەندوقى نەختى نێودەوڵەتى کە سەرەتاى تشرینى یەکەم (ڕەزبەر) بڵاوکراوەتەوە لەبارەى ئێران ئاشکراى دەکات " ئاڵۆزبوونى ئابوورى ئێران بەردەوام دەبێت و، چاوەڕوانیش دەکرێت هەڵاوسانى کەجێی خۆشحاڵى نییە، ئەمساڵ بگاتە ٢٩.٦% و ساڵى داهاتووش بۆ ٣٤.١% بەرزبوونەوە تۆمار بکات".