سەرەڕاى مانەوەى ئاسەوارى بوومەلەرزە گەورەکەى کرماشان و سەرپێڵ زەهاو، بڕیار وایە به بۆنه‌ی هاتنی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ له شاری سه‌رپێڵ زه‌هاو، فێستیڤاڵێکی که‌لتووری و هونه‌ریی عه‌شیره‌کانی کرماشان به‌ڕێوه بچێت.
وەک بەڕێوەبەرانى ئەو ڤێستیڤاڵە گوتوویانە کە جیاوازى ناکرێن لە نێوان گرووپە جۆربهجۆرە هونه‌رییەکان له فێستیڤاڵه‌که‌دا و مۆسیقای نه‌ریتی و ڕەسه‌ن، شانۆی سه‌ر شه‌قام، نیگارکێشی، شانامه‌خوێنی و زۆر بابەتى دیکەى تێدا پێشکه‌ش دەکرێت بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ورۆزێکی باش بۆ ئەو خەڵکە کارەساتبارە هەموار بکەن. هەروەها پێشانگای جۆربه‌جۆریش لە نێو فێستیڤاڵەکە دەکرێنەوە و به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان و چێشتی خۆماڵی و هونه‌ری ده‌ست و... بۆ نواندنی سیمای ڕاسته‌قینه‌ی شاره‌که له به‌رچاو گیراوه.
شایەنى باسە، ئەم فێستیڤاڵە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە خەڵکى سەرپێڵ و دەوروبەرى ماڵ و حاڵى خۆیان لەدەست داوە و بوومەلەرزە ماڵەکانیانى وێران کردووە، بەڵام تا ئێستایش حکومەت نەیتوانیوە پێیان ڕابگات و قەرەبوویان بۆ بکاتەوە و لە خێمە و لە نێو کابینەى دروستکراودا دەژین.