Skip to main content

ئێوارەى پەروانەى لە سنە لەدایک دەبێت

لە ۷ەمین پێشانگای کتێبی کوردستان و لە ژوورى بڵاڤگەی نیماژ لە سنە و بە بەشداری وەرگێڕی ڕۆمانەکانی مەریوان هەڵەبجەیی ، کتێبی ئێوارەی پەروانەى بەختیار عەلی، ڕوونوێنی کرا.
کتێبی ئێوارەی پەروانە لە نووسینی بەختیار عەلی و وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی، لە ۷ەمین پێشانگای کتێبی کوردستان ڕوونوێنی کرا
لە ۷ەمین پێشانگای کتێبی کوردستان و لە ژوورى بڵاڤگەی نیماژ لە سنە و بە بەشداری وەرگێڕی ڕۆمانەکانی مەریوان هەڵەبجەیی ، کتێبی ئێوارەی پەروانەى بەختیار عەلی، ڕوونوێنی کرا.
posted onMarch 17, 2018
nocomment

کتێبی ئێوارەی پەروانە لە نووسینی بەختیار عەلی و وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی، لە ۷ەمین پێشانگای کتێبی کوردستان ڕوونوێنی کرا، ڕوونوێنییەکە کە لە ژوورى بڵاڤگەی نیماژ لە سنە و بە بەشداری وەرگێڕی ڕۆمانەکانی بەڕێوە چوو، ئامادەبوونیەکى زۆرى کۆکردنەوە. ئەم بڵاڤگەیە کە ۳ ڕۆمانی بەختیار عەلی بە زمانی فارسی بڵاو کردووەتەوە، تا ئێستا ڕۆمانی دواهەمین هەنارى دونیاى ئەم نووسەرە باشوورییەى گەیاندووەتە چاپی حەوتەم.

هەروەها ڕۆمانی جەمشیدخانی مامم لە نووسینی بەختیار عەلی و لە وەرگێڕانی مەریوان هەڵەبجەیی لە لایەن بڵاڤگەی ژینەوە بڵاو کراوەتەوە.

شایانی باسە کە ئەم ڕێوڕەسمە ئەمڕۆ لە دواین ڕۆژی پێشانگای کتێبی کوردستان، کاتژمێر ٤ی ئێوارە بۆ ۹ی شەو بەڕێوە چوو.