Skip to main content

بانکەکانی ئەڵمان واز لە بازرگانی لەگەڵ ئێرانییەکان دەهێنن

بانکەکانی ئەڵمان واز لە بازرگانی لەگەڵ ئێرانییەکان دەهێنن
بەشێک لە کۆمپانیا نێونجییەکانی ئاڵمان دووری دەگرن لە وەرگرتنی ئەو پارانەى کە سەرچاوەکەیان ئێرانە
posted onOctober 3, 2018
nocomment

 

لە کاتێکدا بەرلین هەموو توانای خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بەرجام لە مردن ڕزگاڕ بکات، کەچى بانکە ئاڵمانییەکان دەیانهەوێت واز لە سەودا لەگەڵ بازرگانە ئێرانییەکان بهێنن.

 

ڕۆژنامەی ئاڵمانی هندلزبلات لە ڕاپۆڕتێکدا باسی لەو کێشانە کردووە کە کۆمپانیا بچوک و گەروەکانی ئاڵمان بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران ڕووبەڕویان دەبنەوە. لەو ڕاپۆرتە داهاتووە "بەلانى کەم لە نێو ٩٠٠ بانکی ئەڵمانی و رێژەیەکی زۆر بانکی ئوتریشیدا تەنیا ٤٠ بۆ ٥٠ بانک ئامادەن بۆ ئەوەی پارەى ئەو بازرگانیانەی لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدرێن، بنێرن بۆ ئەو وڵاتە ئەویش بە هۆی ترسی بانکەکان لە مایەپووچبووونیان بە هۆی گەمارۆکانی ئەمەریکا".

 

لە بەشێکی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامەی بەنێوبانگی هندزبلات دا هاتووە، هایکو ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمان وێڕای ئەوەی ڕەخنەی تووند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەگرێ سەبارەت بە دانانی گەڕی نوێی گەمارۆکان لە سەر کۆماری ئیسلامی و هاتنە دەری ئەو وڵاتە لە رێککەوتننامەی بەرجام بەڵام سەبارەت بەو ئەو هەموو گرفتەی کە دروست بووە لەسەر ڕێگەی پێوەندی ماڵی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بۆ بانکەکانی ئەڵمان تەواو بێدەنگە.

 

هێلموت گوتلیب سەرۆکی لقی بانکی میللی ئێران لە ئاڵمان دەڵێ "٨٠ بۆ ٨٥ لەسەدی تەواوی هاتوچۆ دراوییەکان (پەیوەندی ماڵی) دەگەڕێتەوە بۆ بانکە ئاڵمانییەکان. هەر لەو بارەوە هلنە ڕانگ سەرۆکی دەستەی بەڕیوەبەڕی رێکخڕاوی کۆمپانیا چالاکە ئاڵمانییەکان ئەو هەواڵە پشت ڕاست دەکاتەوە.  لەو بارەوە ڕیچارد گرنل باڵیۆزی ئەمەریکا لە بێرلین دەڵێ "خۆبواردنی بانکە ئاڵمانییەکان لە ئەنجامدانی کاروباری ماڵی لەگەڵ بانکەکانی ئێران کارێکی باشە و کۆمپانیا ئاڵمانییەکان هەرچەندە هاوکاری ئەمەریکا بکەن بۆ جێبەجێکردنی گەمارۆکانی سەر ئێران بڕیاڕێکی دروستیان داوە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە بەشێک لە کۆمپانیا نێونجییەکانی ئاڵمانی دووری دەگرن لە وەرگرتنی ئەو پارانەى کە سەرچاوەکەیان ئێرانە و رێگاکانی وەرگرتن و ناردنی پارەیان وەستاندووە. کڕیاڕانی ئەو کۆمپانیانە بارەکانیان لە ئێران وەرگرتووە و پاکانە حیسابیشیان کردووە، بەڵام ئەو پارەیە نایەتە ئاڵمان و ناچیتە هەژمارەکانیان. زۆربەی ئەو کۆمپانیانەی کە پشکی ئێرانیان تێدایە و یا خود ئیزنی بانکە ئاڵمانییەکانی پێیە بەو رۆژنامەیان گوتووە کە تەنانەت نەیانتوانیوە مانگانەی کارمەندەکانیان بدەن.

 

زۆربەی بانکەکانی ئاڵمان لە بەرامبەر ئەو پرسیارەی رۆژنامەی هنزبلاتدا کە لێی پرسیون ئاخۆ ئامادەیی ئەوەیان هەیە کاروباری ماڵی لەگەڵ ئێران درێژە پێ بدەن یان نا هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە. کۆمپانیای خزمەتگوزاری ماڵی و بانکداری "دی زد بانک" کە ٩٠٠ لقی بانکی چکۆلە، بانکی ئیالەتی هێسێن ـ تورینگن و دویچە بانک لە خۆ دەگرێت وەک زۆربەی بانکەکانی دیکەی ئاڵمان هەموو جۆرە ئاڵۆگۆڕێکی ماڵیان لەگەڵ ئێران ڕاگرتووە.

ترسی ئەو بانکانە لە بەردەوامکردنی پێوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بێ هۆ نییە و رێک لەسەر پرسێکی ئاوا بانکی کومرتسی ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١٥ دا ڕووبەڕووی  ١ میلیاڕد و نیو و  بانکی ئێن پی پاریباسی فەڕانسی ٩ میلیارد دۆلار  غەرامەی ئامریکا بوونەوە.