Skip to main content

دانیمارک ئۆپەراسیۆنێکى ئەمنی بۆ پاراستنى گیانى ئەهوازییەکان ئەنجام دا

دانیمارک ئۆپەراسیۆنێکى ئەمنی بۆ پاراستنى گیانى ئەهوازییەکان ئەنجام دا
ئۆپەراسیۆنیەکە پاش زانیارى هەواڵگری دانیمارک دێت لەسەر خۆئامادەکردنى کۆمارى ئیسلامى بۆ تیرۆر
posted onOctober 3, 2018
nocomment

 

دواى هێرشەکەى شارى ئەهواز دژى مانۆرێکى سوپای پاسدارانى ئێران، حکومەتى دانیمارک ئۆپەراسیۆنێکى ئەمنى گەورەی بۆ پاراستنى پەنابەرە ئەهوازییەکان ئەنجام داوە.

 

تەلەڤزیۆنى (DR) کە تەلەڤزیۆنێکى فەرمیی کەنەدایە، لە سەرچاوەیەکى تایبەتى خۆیەوە رایگەیاندووە "هەڕەشەیەکى گەورە ڕووبەرووى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانی لە وڵاتەکەیان بووەتەوە". ئاماژەى بەوەش داوە "ئەو هەڕەشانە مەترسییەکى گەورەیە بەرامبەر ئەو پەنابەرانە".

سەرچاوەکە باسیشى لەوە کردووە کە "ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنە گەورە ئەمنییەکەى دانیمارک، دواى دەستکەوتنى زانیارییەکی گرنگى هەواڵگرى ئەو وڵاتە بووە لەوەى هەڕەشەیەکى جددی ڕووبەرووى گرووپێکى دیاریکراوى چالاکوانە سیاسییەکانى ئێران بووەتەوە، بەتایبەت ئەوانەى لە خاکی وڵاتەکەى نیشتەجێ بوونە".

تاران لە دواى هێرشەکانى ٢٢ئەیلوولی رابردوو، بەروونى ئۆپۆزسیۆنە ئەهوازییەکانی نیشتەجێبووى دانیمارک تۆمەتبار دەکات و بە تێوەگڵانی راستەوخۆی ئەو کردەوەیە خستۆتە ئەستۆى بزووتنەوەى خەباتی عەرەبی بۆ رزگارى ئەهواز، کە لەکۆپنهاگن رۆڵێکى کارایان هەیە. کەناڵەکەى ئەو وڵاتە ئیسکەندەناڤییە جەختى لەوەش کردووەتەوە "ئەو گرووپەى هەڕەشەى لێکراوە لەلایەن تارانەوە تۆمەتبار کراوە و کۆمەڵێک چالاکوانى کاراشیان تێدایە". گووتیشى "مەترسییەکى گەورە ڕووبەڕووى ژیانى ئەندامانى ئەو بزووتنەوە ئەهوازییە بووەتەوە، کە هەندێکیان لە شارى ڕینگستیدی دوورگەى شیلاند لە باشوورى پایتەخت نیشتەجێن".

ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنە گەورە ئەمنییەکەى دانیمارک، دواى دەستکەوتنى زانیارییەکی گرنگى هەواڵگرى ئەو وڵاتە بووە لەوەى هەڕەشەیەکى جددی کۆمارى ئیسلامى

ئەنجامدانى ئۆپەراسیۆنە گەورە ئەمنییەکەى دانیمارک، دواى دەستکەوتنى زانیارییەکی گرنگى هەواڵگرى ئەو وڵاتە بووە لەوەى هەڕەشەیەکى جددی کۆمارى ئیسلامى

 

بەهۆى ئەو ئۆپەراسیۆنەى کۆپنهاگن جوڵەى ئۆتۆمبێل راگیراو، دەست کراوە بە پشکنێکی وردی جوڵەى هاووڵاتیاندا، تەنانەت پەرینەوەى بەلەمەکانیشى لەنێوا ئەو دوورگەیە و ئەڵمانیاش وەستێنراون. هۆکارەکەش بۆ بڕیارێکى دەزگا ئەمنییەکان دەگەڕێتەوە، کە کەسایەتییە ئامانجکراوەکان بەرەو شوێنێکى نادیار دەگوازنەوە.

پۆلیسی دانیمارک لەبارەى ژیانى ئەو کەسایەتیانەش دووپاتیدەکردۆتەوە " توانراوە کەسایەتیە ئامانجکراوەکان بپارێزرێت".

لەلایەن خۆیشیەوە گوتەبێژى باڵیۆزخانەى ئێران بێئاگایی لەو مەترسییانە نیشانداوەو رایگەیاند " یەکەمجار گوێی لەو ناوانە بێت، و لەچی ئەترسن؟". جەخت لەوە دەکاتەوە "ئەوەى دەکرێت "تەنها گواستنەوەى چاوەکانە بۆ سەر کردەوە تیرۆریستیەکەى سەر خاکەکەی". لەناوخۆی تارانیشدا بەرپرسانى ئەو وڵاتانە سوورن لەسەر رادەستکردنەوەى بەرپرسانى ئەهوازییەکان، بەڵام ئەو بزووتنەوەیە بەرپرسیارێتى ئەو کردەوەیە ڕەت دەکاتەوە.

پرۆسەى پاراستنى گیانى کەسایەتیە ئۆپۆزسیۆنەکانیش بەهەماهەنگییەکى ئەوروپی لەنێو خاکی ئەورۆپا بەرێوەدەچێت، ئەمەش یەکەمجارە لەسەر ئاستى یەکێتى ئەورۆپا پرۆسەیەکى لەو شێوەیە بۆ پاراستنى گیانى نەیارانى رژێمى کۆماری ئیسلامی لەنێو خاکی ئەورۆپا ئەنجام بدرێت.