AvaToday caption
ئەمڕۆ لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
رۆژی ٢٥ خەرمانان بیستوچوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی کرماشانی حیشمەتوڵا لوڕنژادە.
لوڕنژاد لە شیوەی گۆرانیگوتندا لە هونەرمەندانی گەورەی کورد سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، عەلی مەردان و تاهیر تۆفیق نیزیک بوو.
لۆڕنژاد بە زۆربەی زاراوەکانی زمانی کوردی گۆرانی چڕیوە و ئەوەش نیشاندەری وشیاری نەتەوەیی ئەو هونەرمەندە کوردەیە.
ئەو هوونەرمەندە کوردە زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانی بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی کوردی هەیە و ڕێککەوتی ٢٥ خەرمانانی ساڵی ١٣٧٤ لە کرماشان کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی میناوای ئەو شارە بە خاک سپێردرا.