Skip to main content

ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٠%ى زێری ئێران بەرهەم دێنێ!

ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٥٠%ى زێری ئێران بەرهەم دێنێ!
AvaToday caption
posted onSeptember 16, 2019
nocomment

کانی زێڕی ساری گونی لە شاری قروەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تەنیا ٥٠ لەسەدی زێڕی هەموو ئێرانی لێ بەرهەم دێت. ئەوە جگە لە کانی زێڕی تیکاب کە ئەویش بەشێکی بەرچاو لە کۆی زێری ئێرانی لێ بەرهەم دێت.

بڵاوکردنەوەی ئەو ئامارە لە لایەن هەواڵدرییە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە کە ڕۆژانە هەواڵی خۆکوژی بە هۆی هەژاری لە ئیلام و کرماشان و شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێتە مانشێت و سەردێری هەواڵی هەواڵدەری و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

کۆماری ئیسلامی خۆ بە بەرپرسیار دەبینێ لە هەژاری و لاوازی و بێچارەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش پێویستە خۆیان بەرپرسیار ببینن لە نەهێشتنی دەسەڵاتی داگیرکەری ئێران لە کوردستان بۆ ئەوەی هەژاری کۆتایی پێ بێت و چیتر کەس بە هۆی هەژاری خۆی نەکووژێت.

زێر