تجاوز إلى المحتوى الرئيسي

٢٤ ساڵەى یادی کۆچی دوایی حیشمەتوڵا لوڕنژاد

٢٤ ساڵەى یادی کۆچی دوایی حیشمەتوڵا لوڕنژاد
AvaToday caption
ئەمڕۆ لە مێژووی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا
posted onSeptember 16, 2019
noتعليق

رۆژی ٢٥ خەرمانان بیستوچوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی هونەرمەندی  کرماشانی حیشمەتوڵا لوڕنژادە.

لوڕنژاد لە شیوەی گۆرانیگوتندا لە هونەرمەندانی گەورەی کورد سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، عەلی مەردان و تاهیر تۆفیق نیزیک بوو.

لۆڕنژاد بە زۆربەی زاراوەکانی زمانی کوردی گۆرانی چڕیوە و ئەوەش نیشاندەری وشیاری نەتەوەیی ئەو هونەرمەندە کوردەیە.

ئەو هوونەرمەندە کوردە زیاتر لە ٢٠٠ گۆرانی بە زاراوە جۆراوجۆرەکانی کوردی هەیە و ڕێککەوتی ٢٥ خەرمانانی ساڵی ١٣٧٤ لە کرماشان کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی میناوای ئەو شارە بە خاک سپێردرا.