Skip to main content

هاوکارى کۆمارى ئیسلامى بۆ بوومەلەرزە لێدراوان بووەتە چیرۆکى هەزار و یەکشەوە

هاوکارى کۆمارى ئیسلامى بۆ بوومەلەرزە لێدراوان بووەتە چیرۆکى هەزار و یەکشەوە
.
هاوین تەواو بوو و ماڵیان هەر پێ نەدان!
posted onSeptember 23, 2018
nocomment

 

حەسەن ڕوحانی سەرۆککۆماری ئێران لە ڕوانگەی خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی کرماشانەوە بە درۆزن ناسراوە. ڕوحانی لە دیداری نەورۆزی خۆی لە گەڵ خەڵکی سەرپێڵ و زەهاو لە نێو شورای ئیداری ئەو پارێزگایەدا لە بەرامبەر دووربینی میدیاکان بەڵینی ئەوەی دا هەموو ئەو ماڵانەی کە پێویستیان بە دووبارە بنیادنانەوە هەیە دەبێ تا کۆتایی هاوینی ساڵی ٩٧ ساز بکرێنەوە و ڕادەستی خەڵک بکرێنەوە.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاڤاتودەی بە تەواوبوونی هاوین و کاتی وەدیهاتنی بەڵێنی ڕوحانی بە خەڵک ئێستا ڕەزا خواجەیی سەرۆکی ستادی بنیادنانەوەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان بانگەشەی ئەوە دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ ماڵە ڕووخاوەکانی گوندەکان چاک دەکرێنەوە و یەکەکانی نیشتەجێبوونی شاری تا مانگی خەرمانانی ٩٨ دەبێ هەروا چاوەڕی وەدیهاتنی بەڵینە درۆیینەکانی دەسەڵاتداران بن.

 

بانگەشەی خواجەیی شەش مانگ بۆ ساڵیک لەگەڵ بەڵێنەکەی ڕوحانی جیاوازی هەیە و ئەوەی ڕاستی پرسەکەیە جێبەجێنەبوونی بەڵینەکان و پێداگرییەکانی کۆماری ئیسلامییە لەسەر بەردەوامی پێدان بە درۆ. هوشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان کە ڕابڕدوویەکی دورودرێژیشی هەیە لە دزینی پوڵی بوومەلەرزە لێدراوان و پێدانی بە سوپا و بنیادەکانی تایبەت بەو دەزگایە بە پشتڕاستکردنەوەی بانگەشەکانی خواجەیی و گوێنەدان بە بەڵینەکەی ڕوحانی دەڵێ کە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوی گووندەکان تا کۆتایی زستان لە ژێر سەقفی ماڵە وێران بووەکانیان نامێننەوە.

 

سەید موجتەبا جاسمی سەرۆکی شورای شاری سەرپێڵ زەهاو لە چاوپیکەوتنێک لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنادا گووتوویەتى هێندێک لە بوومەلەرزە لێدراوان ئامادەن بۆ بوونیاد نانەوەی ماڵە ڕوخاوەکانیان تەنانەت کولیەی خۆیان بفرۆشن. جاسمی لە بەشێکی دیکەی لەقاودانەکانی خۆیدا دەڵێ بە هۆی گرانی کەرەسەی درووت کردنی ماڵ زۆربەی خەڵک تەنیا توانیویانە هەیکەلی ماڵەکانیان درووست بکەن و توانایی تەواوکردنیان خانوەکانیان نییە.

 

سەرۆکی شوڕای شاری سەرپێڵی زەهاو لە درێژەی باس لەسەر دۆخی خراپی بوومەلەرزە لێدراوان دەڵێ زۆربەی ئەو ئەو دەزگایانەی هاتوونە ئەو ناوچەیە کۆمەڵێک پۆستێریان هەڵاوەسیوە سەبارەت بەوەی تا کۆتایی ئێمە لەگەڵ خەڵکی بوومەلەرزە لێدراو دەبین بەڵام لە کردەوەدا زۆربەی ئەو دەزگایانە لە ناوچەکەدا نەمان و کوتیان دەمانهەوێ لێرە بڕۆین و دۆسیەکانیان ڕادەستی بونیادی مەسکەن کردووە.

 

لە بارودۆخی ئەوڕۆدا ئەوەی لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان دەبیندرێ درۆ کردنی بەرپرسە باڵا و کاربەدەستە ناوچەیێکانی کۆماری ئیسلامی و درووست بوونی گوشارێکی زۆر بۆ سەر خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوە