Skip to main content

سوریە زەوییەکى بەپیتە بۆ تاقیکردنەوەى چەک و چۆڵ

وەزیرى بەرگرى ڕوسیە: ٢١٠ جۆر چەکمان لە سوریە تاقی کردووەتەوە
یەکێک لەو چەکانەى کە ڕوسیە لە سوریە تاقی کردووەتەوە.
وەزیرى بەرگرى ڕوسیە: ٢١٠ جۆر چەکمان لە سوریە تاقی کردووەتەوە
posted onMarch 14, 2018
nocomment

 

سێرگى شویگۆى وەزیرى بەرگرى ڕوسیە گوتى کە وڵاتەکەى لە ڕەزبەرى ٢٠١٥ى زایینییەوە تا ئێستا و بۆ بەرگرى لە هێزەکانى بەشار ئەسەدى سەرۆککۆمارى سوریە کە دژ بە کوردەکان و داعش لە شەڕدایە، زیاتر لە ٢١٠ جۆر چەکى تاقی کردووەتەوە.

بە پێى ڕاپۆرتى هەواڵنێرى تاس، سێرگى شویگۆى وەزیرى بەرگرى ڕوسییە باسى لەوە کردووە کە هێزە سەربازییەکانى ڕوسیە ئەزموونێکى زۆریان لە سوریە بەدەست هێناوە و لەم بارەوە گوتى "ئێمە زیاتر لە ٢١٠ چەکمان تاقی کردووتەوە. ئەو چەکانەمان لەگەڵ سورییەکان و لە مەیدانى شەڕدا تاقی کردووەتەوە" و شویگۆ خۆشبینى خۆشى دەربڕیوە کە تاقیکردنەوەى ئەم چەکانە دەبێتە هۆى ڕزگاربوونى گیانى مرۆڤەکان.

ڕوسیە لە ڕەزبەرى ساڵى ٢٠١٥ەوە تا ئێستا بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتەکەى بەشار ئەسەد چووەتە نێو سوریاوە. ڤلادیمێر پۆتینى سەرۆککۆمارى ڕوسیا سێ مانگ بەر لە ئێستا سەرەڕاى چاوپێکەوتنى بەشار ئەسەد، سەردانى بنکە سەربازییەکەى وڵاتەکەشى لە حەیمیم کرد.