Skip to main content

هەژارى هۆکارە بۆ ڕووشاندنى کەرامەتی ئێرانییەکان

بارمتە گرتنی منداڵێک بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەی لە نەخۆشخانە
AvaToday caption
بارمتە گرتنی منداڵێک بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەی لە نەخۆشخانە
posted onAugust 27, 2019
nocomment

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەردەبیل بە هۆی نەدانی تێچووی نەخۆشخانە، ١٥ ڕۆژە ئیزن بە بنەماڵەیەک نادرێ منداڵە تازە لە دایک بوویەکەیان ببەنەوە.

دایکی ئەو منداڵە بە هەواڵدەری ئیلنای گووتوە: ڕۆژی ڕابردوو کاتێک ویستم شیر بە کچەکەم بدەم، پەرەستار منداڵەکەی لە دەستی فڕاندم و ئیزنی نەدا. پەرەستارەکە پێی گووتم تا ئەو کاتەی پاکانە حیساب نەکەی ناهێڵم شیر بە منداڵەکەت بدەی.
بە گووتەی بەرێوەبەرانی نەخۆشخانە، تێچووی خەرجی ئەو منداڵە دوو ملیۆن و٤٠ هەزار تمەنە و بە هۆی هەژاری بنەماڵەی کۆرپە ساواکە کە کرێکاران، ناتوانن خەرجیەکە بدەن.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو زارۆکە و سەردانی زانستگای زانستە پزیشکیەکان و نوێنەری شاری ئەردەبێڵ و سەرۆکی نەخۆشخانەکە بەڵام تا ئیستا هیچ کارێک بۆ چارەسەری کێشەی ئەو بنەماڵە نەدراوە.
تەنانەت وەزارەتی تەندرووستی ئێران لەو پرسە ئاگادار کراوەتەوە و ئەوانیش هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە بەو بنەماڵە هەژارە.
ئێرانی ئەوڕۆ ئێرانی دەسەڵاتداران  و بەرپرس و کوڕە بەرپرسانە و خەڵکی هەژار وەک ئەوەی خەڵکی ئەو وڵاتە بە هەژمار نەیەن چاویان لێ دەکرێت.
ڕاگرتنی منداڵێکی تازە لە دایک بوو بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ لە نەخۆشخانە و بارمتە گرتنی بە هۆی هەژاری بنەماڵەکەی و نەبوونی پوڵ بۆ پاکانە حیسابی نەخۆشخانە لە کاتێکدایە کە کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە بە خەرج کردنی بە ملیارد پوڵی ئێران مووشەکی نوێ تاقیدەکاتەوە و پوڵ بۆ هێزە تیرۆریستیەکانی ناوچەکە دەنێرێت.