Skip to main content

نەتانیاهۆ: ڕژیمی ئێران لە فراوانى خەریکى هێرشی تیرۆریستییە بۆ سەر ئیسرائیل

نەتانیاهۆ: ڕژیمی ئێران لە فراوانى خەریکى هێرشی تیرۆریستییە بۆ سەر ئیسرائیل
AvaToday caption
posted onAugust 27, 2019
nocomment

دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی پاڵپشتیکروا لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە سوریە و عێراق و فڕینی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی تایبەت بە ناسینی پێگە سەربازییەکان لە باشوری بەیروت، نەتانیاهۆ جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل درێژە بە بەرگریکردن لەخۆی بە هەر ڕێگەیەک دەدات.

پە پەیامێکی تویتەریدا، بنیان نەتانیاهۆ ڕۆژی دووشەممە ٤ خەرمانان گووتی: ڕژیمی ئێران بە ئامانجی ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی کوشەندە دژی ئیسرائیل لە ڕووبەرێکی دوورودرێژدا سەرقاڵی هەوڵدانە لە دژی ئەمنیەتی ئیسرائیل.

نەتانیاهۆ لە درێژەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ هەڵێنانەوەی هەنگاوی بەپەلە دژی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی. هەر دوێنێ دووشەممە، مایک پێن جێگری سەرکۆماری ئەمریکا پێداگری لەسەر مافی ئیسرائیل بۆ پاراستنی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی سەری کردەوە.

پێنس لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند: دانوسانێکی باشی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەبووە و هەروەها نووسیویەتی: ئەمریکا پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی سەری.