Skip to main content

سوپاى پاسدارن خەریکى لەشکرکێشییە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتى کوردستان

سوپاى پاسدارن خەریکى لەشکرکێشییە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتى کوردستان
.
لەشکرى خۆبەخش بۆ سیخووڕى و سانسۆڕ دەهێنرێتە کوردستان
posted onSeptember 20, 2018
nocomment

بە پێى هەواڵى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، سوپاى پاسداران لە باکوورى ئێران و بە تایبەت لە شارەکانى ئاموول و ئەنزلییەوە و چەند شارێکى دیکە دەستى کردووە بە ناونووسین بۆ دروستکردنى سوپایەکى خۆبەخش.

بە پێى قسەى سەرچاوەیەکى ئاڤاتودەى لە نێو سوپاى پاسدارانەوە، "تا ئێستا لیستێکى دوور و درێژ لەو ناوانە پێک هێنراوە و بڕیار وایە ئەو کەسانە خوولى ئەقیدەتى سیاسییان پێ ببینن کە سێ مانگ دەخایەنێت".

بە پێى زانیارییەکان، ئەو لاوانە پاش خوولبینین و ڕاهێنان دەیانهێننە سەر سنوورەکانى مەریوان و سەردەشت و زۆرێکیان تێکەڵ بە کاسبکارانى سنوورەکان دەکەن. بە پێى قسەى ئەندامێکى یەکێک لە حزبە کوردییەکانى دژبەرى ئێران "ئەو کەسانە بۆیە تێکەڵ بە کاسبکارەکانیان دەکەن، تا هەم سنوورەکان کۆنتڕۆڵ و توندوتۆڵتر بکەن و هەم بە جۆرێک سانسۆڕ بخەنە سەر چالاکى و هەواڵەکانى ئەو ناوچە سنوورییانە".

ئاڤاتودەى ئەوەشى زانییوە کە ئیتلاعات و سوپاى پاسداران کەسانێکى زۆرى ئێرانى بە ناوى بازرگانى ناردووەتە هەرێمى کوردستانەوە بۆ کارى سیخووڕى و توندوتیژى.