Skip to main content

ئێران... ئەگەر ببێتە دەوڵەتێکی مەدەنی!

ئێران... ئەگەر بگوازرێتەوە بۆ دەوڵەتێکی مەدەنی!
.
.
posted onSeptember 20, 2018
nocomment


مەحمەد ئال شێخ

 

جیهانى ئەمرۆ جیهانى وڵاتە مەدەنیەکانە، بەجۆرێک بەرژەوەندی گەلان و ئاسایش و خۆشگوزەرانیان، خاڵى یەکلایی کەرەوەى پەسەند کردن و ڕەتکردنەوەیە. ئێران ئەمرۆ بەپلەى نایاب دەوڵەتێکى شۆڕشگێری (ئایینیە)، کەتێدا پیاوی ئایینى لەتەختى دەسەڵات دانیشتووە، هاوشیوەى وڵاتانى ئەورۆپاى سەدە تاریکەکانى ناوەڕاست.

 

پرسیارەکە ئەوەیە : ئەگەر ئێران بوو بەمەدەنیەت و بگوازرێتەوە بۆ وڵاتێکى مەدەنى، خاوەن پسپۆڕییە دونیاییەکان، نەوەک ئایینى دەسەڵات بگێرن و، بڕیارەکانیان لەبەرژەوەندی هاوڵاتی بێت، کەبەرێوەدەچوون و ئاراستە دەکران چی دەبێت؟.

هەموو شتێک دەگۆڕدرێت، گرنگی پلە یەکەمەکان لەخەرجکردن دەبێت، نەوەک خزمەتکردنى ئایدەلۆژیای ئایینى، بەڵکو بۆ خزمەتی پەرەپێدان و خزمەتگوزارییەکانى سەرجەم بوارەکان، بەتایبەت ئێران وڵاتە لەهەموو مێژوویدا گەشتیارییە، بەڵکو دەکرێ بڵێن ئێران یەکێکە لەهۆکارەکانى سەرەنج راکێشی گەشتیاری و شوێنەوارە دێرینیەکان، ئەمەش وا دەکات کەرتى گەشتیاری داهاتى نەوت و غاز تێپەرێنێت، لەپاڵ ئەوانەش ئەو کەرتە کۆمەڵێک هەلیکار بۆ ئێرانیەکان دەرەخسێنێت ئەمەش بێکارییە بڵاوەکانى نێو ئێستای ئێرانییەکان هەڵدەمژێت، کەساڵ دواى ساڵ قەبارەکەى روو لەزیادبوون دەکات.

جگە لەوانەش سەرمایەى بیانی بەئاراستەى ئێران دەچێت بۆ ئەوەى وەبەرهێنانى تێدا بکەن، بەتایبەتیش سەرمایەى وڵاتانى کەنداو. هەر کەسێک پێش پازدانى پیاوانى ئایینى بۆ نێو دەسەڵات سەردانى ئێرانى کردبێت، واتا سەردەمی شاه، درک بەباسەکەم دەکات. بەڵام پیاوی ئایینى بەلایەوە مرۆڤ و بەرزبوونەوەى گرنگ نیە، بەڵکو ئەو ئایدەلۆژییەى بانگەشەى بۆ دەکات بەگرنگتر دەزانێت، کە کار لەسەر بڵاوکردنەوەى دەکات و پلە یەکەمێکى رەهایەو لەوە بەرزتر نیە هەناردەى دەرەوەى وڵات، بگرە پێناسەى (شەهید)، و ئەو کەسەى خۆى و پارەکەى لەپێناو بڵاو کردنەوەى ئایدەلۆژیا هاوڵاتیەکى چاکە، کەدەبێت جێی رێزلێنان و چاودێری کردن بێت لەلایەن دەسەڵاتەوە، ئەو کەسەش گرنگی بەدونیاو کاریش لەسەر ئاوەدانکردنەوەى بدات، لەهەر بوارێک بێت جگە لەبڵاوکردنەوەى ئایدەلۆژیا، ئەوا بەپێی پێوەرو پێوانەى ئایینى جێی رێزو شایستە نیە، هاوکات گرنگییەکى زیاتر بەوانە دەدەن، کەبەدوای مەرگ دەگەرێن لەپێناو بڵاوکردنەوەى ئایدەلۆژیا.

بۆیە باوەڕی تەواوم هەیە لەوەى دەڵێن ئەگەر ئێران بوو بەمەدەنیەت، کاروبارەکەى لەلایەن خاوەن پسپۆڕییە دونیاییەکانەوە بەرێوەببردرێت و داهێنانى تێدا کرد، و بەسەر جیهاندا کرانەوە روویداو، پیاوانى ئایینى گەڕانەوە نێو مزگەو حەوزەکانیان، یەکەم کەس براوە دەبێت هاوڵاتی ئێرانیە، کەدەوڵەتی ئایینى ماندووى کردووەو، تواناکەشى بڵاوە پێکرد، واى لەو دەوڵەتە کردووە کە هەڵومەرجی بەرهەمهێنانى بەبەراورد لەگەڵ زۆربەى وڵاتانى نیانە ئەم هەیەتى، گەڕاندوویەتى بۆ ئاستەکانى ژێرەوەى دواکەوتوویی و دەردەسەرى  کۆمەڵایەتى بەهەموو شێوەکانى، سەرەڕاى خۆى و خەڵکەکەى و مێژووییەکەى، بەهەموو ماناکانى شایستە جێی ئەوەیە ببێتە وڵاتێکى زلهێزو و سەقامگیرو گەلێکى خۆشگوزەران بەهەموو پێوەرەکان.

بۆیە لەسەر بنەمای (لەسووتاندن چارەسەر دێت)، یەکەم سوودمەندەکانى ئابلووقەدانى ئابووری ئێران وسنووردار کردنى دەسەڵاتدارە ئایینەکەى، کەسەروەتیان بەڕاست و چەپ تەخشان و پەخشان کردووە، دانیشتووانى خودی ئێرانن، پێش وڵاتانى دراوسێی کەبەهۆى سەرکێشیەکان و دەستێوەردانی رووبەرووى ئاڵۆزیی بوونەتەوە، ڕەنگە چارەسەرەکە ئازەربەخش و قورس بێت، بەڵام رزگار بوون لەدەسەڵاتى ئایینى نامرۆڤایەتى ئەرکێکى باڵایە، گەیشتن بەو ئاستەکەش رێگەى بەچێشتنى هەموو جۆرە ئازارێک و بارگرانیەک دەخوازێت.