Skip to main content

کوشتنى کاسپکارێک.. قوربانى کۆمارى ئیسلامى بۆ کوردان!

کوشتنى کاسپکارێک.. قوربانى کۆمارى ئیسلامى بۆ کوردان!
AvaToday caption
posted onAugust 12, 2019
nocomment

کوژرانی کاسبکارێک لە شنۆ و بریندرابوونی کۆڵبەرێک لە ماکۆ جەژنانەی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕۆژهەڵاتییەکان

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ گەلاوێژ کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەعید حەسەن پور بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەی لێکرا و کوژرا. سەعد حەسەن پور خەڵکی ئاوایی کانی ڕەشی سەر بە شاری شنۆیە.

لە لایەکی دیکە حەوتووی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی تەقەیان لە کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی ڕەسوڵ چیلان خەڵکی ماکۆ کرد و بەهۆیەوە ئەو کۆڵبەرە کوردە شان و پشتی بریندار بوو.

هێرش و کووشتن و بریندارکردنی کۆڵبەرانی کورد تەنانەت لە ڕۆژە پیرۆزە ئایینییەکانی جێگەی باوەڕی دەسەڵاتیش ناوەستێ و تینویەتی کۆماری ئیسلامی بە خوێنی لاوانی کورد بە هیچ ناشکێت.