سەردار ڕەجەبی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوە کرد کە داخستنی دووکان و بازاڕەکان، کارێکی جوان نەبوو.
هەواڵدەری تەسنیم ئەوڕۆ ٢٤ی خەرمانان لە زمانی فەرماندەی سوپای بەیتولوقەدەسی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە کە ئەو کەسانەی مانیان گرت و لیدەر و بەڕێوەبەرانی ئەو مانگرتنە شناسایی دەکرێن. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتوویەتى "سوپای پاسداران لەگەڵ ئەوانەی تەمامەیەتی ئەرزی ئێران لە مەترسی دەخەن هیچ سازشێک ناکات".
ڕەجەبی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتوویەتى، ئەو کەسانەی فەزای کوردستانیان تووشی کێشە کردووە، دوژمنی خەڵکی کوردستانن و فێرکراوی دوژمنانن! ناوبراو ئەوەشی باس کردووە کە کۆماری ئیسلامی ٢٧٠ گرووپی جیهادی بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە بێبەش و هەژارەکانی کوردستان تەرخان کردووە.
سەردار ڕەجەبی فەرماندەی سوپای بەیتولموقەدەسی کوردستان
شایانی باسە ٢٠ شار و شارۆچکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگرتنی ٢١ی خەرماناندا دووکان و بازاڕەکانیان بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە موشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و هەروەها لە سێدارەدانی شەش بەندکراوی سیاسی کورد داخست کە ئەو کارە بووە هۆی ڕق و کینەى سوپای پاسداران و ئێستا بۆ تۆڵەکردنەوە لە خەڵک لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانۆڕی سەربازى بەڕێوە دەبات و دەستى کردووە بە شەپۆلێکى گرتن و ڕاوەدوونانی چالاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
لینکى ڤیدیۆى مانۆڕى سوپاى پاسداران لە شارە کوردییەکانى ڕۆژهەڵات: