Skip to main content

لە سێبەری کۆماری ئیسلامی دەستدرێژی سەر منداڵان دەبێتە دیاردەیێکی ئاسایی

لە سێبەری کۆماری ئیسلامی دەستدرێژی سەر منداڵان دەبێتە دیاردەیێکی ئاسایی
AvaToday caption
دەستدرێژی مامۆستایێکی ٦۰ ساڵە بۆ کیژۆڵەیەکى ١٠ ساڵانى گوندی نارکلای ڕامیان (پارێزگای گوڵستان)
posted onMay 20, 2019
nocomment


 ماڵپەڕە هەواڵدەرییەکانى پارێزگای گوڵستان، هەواڵێکیان سەبارەت بە دەستدرێژی مامۆستایێک بۆ سەر کچە قوتابییەک بڵاو کردووتەوە. بە پێ  هەواڵی ئەو ماڵپەڕانە ڕۆژی چوارشەممە ۲٥ی بانەمەڕەی ۹٨، لە قوتابخانەی گوندی نارکەلای ڕامیان، مامۆستایێکی ٦۰ ساڵە کچێکی پۆلی چوارەمی بە تەنیا لە پۆلەکەى ڕاگرتووە و ئازاری سێکسی داوە.

 

بەوتەی هاوپۆلییەکانى کچەکە کە لە دەرەوەى قوتابخانەکەیان چاوەڕوانییان کردووە، کیژۆڵە بێ تاوانەکە بە گریانەوە دێتە دەرەوە، بەڵام بێدەنگەى لێ دەکات و تەنیا بابەتەکە بۆ دایکى دەگێڕێتەوە و بە پێى هەندێک سەرچاوەى دیکە پاش ئاگاداربوونی بنەماڵەکەى، باوکی کچەکە سکاڵ لەسەر مامۆستاکە تۆمار دەکات و لەگەڵ چەندین بنەماڵەی قوتابیانی تر بەدواداچوونی بۆ دەکەن. بە وتەی خەڵکی ئەو گوندە، پاش سکاڵای ٨ تا ۱۲ بنەماڵەی قوتابیانی دیکە، مامۆستاکە لەلایەن دادگای ڕامیانەوە دەستبەسەر دەکرێت و ئێستا لە زیندانە.

ڕێژەی دەستدرێژی سێکسی لە قوتابخانەکانی ئێران ڕوو لە زیادبوونە و تا ئێستا لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە سزایێکی ئەوتۆ بەسەر تاوانباران نەسەپێنراوە. تەنانەت زۆر جاریش لەلایەن بەرپرسانەوە پاساو بۆ ئەم تاوانانە دەهێنرێتەوە نمونەکەشیان تووسى و ئەو مامۆستایەى کە دەستدرێژى کردبووە سەر دەیان قوتابى قوتابخانەیەکى ناوەندى.

دەستدرێژى

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵى دەستدرێژى سێکسى سەر کیژۆڵە نارکلاییەکەى ڕامیانى گوڵستان، بەڕێوەبەرى گشتیی پەروەردە پارێزگای گوڵستان، ئەمڕۆ گوتی "دەستدرێژیێک لە ئارادا نەبووە و تەنیا بە پێی داواکاری بنەماڵەکان بەدواداچوونی بۆدەکەین"، ئەم وتەیەش لەلایەن ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامییەوە زوومى زیاترى خراوەتە سەر بۆ ئەوەى کارەساتەکە بەلاڕێدا بەرن و هەروەها گوتووشیەتى کە "کیژۆڵە قوتابییەکە بانگەشەى ئەوەى کردووە کە ئازار و ئەزیەت دراوە و دەستى بە لەشمدا هێناوە هەر لەبەر ئەمەیش کەیسەکە پێک هاتووە".

ئەم قسانەش لە کاتێکدایە کە چەندین ڕۆژە لەبەر بەڕێوەبەرایەتى پەروەردە و ڕاهێنانی پارێزگای گوڵستان لەلایەن بنەماڵەی قوتابیانی قوتابخانەکەوە، کۆبوونەوە دژی ئەم دەستدرێژیانە بەڕێوە دەچێت. ئەنجامی بەڵگەی گۆڕانکاری (سندتحول) خامنەیی بۆ قوتابخانەکان لەبری بەڵگەی ۲۰۳۰، دەستدرێژیی سێکسی و ئاڵوودەبوونی قوتابیان بە مادە هۆشبەرەکان و دەیان خەساری دەروونی و کۆمەڵایەتیترە.