Skip to main content

یەکەمین قۆناغی گەڵاڵەی ئاشتی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بە زوویی ئاشکرا دەکرێت

یەکەمین قۆناغی گەڵاڵەی ئاشتی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و فەلەستینییەکان بە زوویی ئاشکرا دەکرێت
AvaToday caption
کۆشکی سپی دەڵێ یەکەمین قۆناغی گەڵاڵەی نوێی ئاشتی ئیسرائیل و فەلەستین مانگی داهاتوو لە کۆنفرانسی ئابوری بەحرەین ئاشکرا دەکرێت.
posted onMay 20, 2019
nocomment


 

جرد کۆشنێر، ڕاوێژکاری پلەبەرزی دۆنالد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ بانەمەڕ لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش لەگەڵ دەوڵەتی بەحرەین باسی لە ئەگەری بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین کرد کە بڕیارە چوار و پێنجی مانگی پووشپەڕی داهاتوو لە بەحرەین بەڕێوە بچێت.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە پێشکەوتنی ئابووری لە ریگەی ڕوانینێکی ئابووری و بە بڕیار بە دەست دێت ئەویش لە ئەگەری ئەوەی بتوانرێ کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان چارەسەر بکەن. "جرد کۆشنیر، دۆنالد ترامپ و جیسۆن گرین بلات" نوێنەری تایبەتی کۆشکی سپی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوو ساڵ لەمەو بەروە لە هەوڵی داڕستنی گەڵاڵەیک بۆ درووست کردنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستیندان.

کۆشکی سپی ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند تەوەری سەرەکی ئەو بەرنامە پێشنیاری ڕێگە چارەی ئابورییە بۆ فەلەستینییەکان. بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێن ئەو گەڵاڵە دوورە دیمەنێکی ڕوونی سەرمایەدانانی زۆر و چاکسازی بناغەیی لە خاکی فەلستینییەکان نیشان دەدات کە وابڕیارە تێچووەکەی وڵاتانی عەرەبی بیدەن.

بەو حاڵەشەوە بە گووتەی بەرپرسانی کۆشکی سپی کۆنفرانسی مانگی داهاتوو لە بەحرەین وابڕیار نییە پرسگەلی سیاسی وەک دیاریکردنی یەکجاری سنوورەکان، دۆخی ئورشەلیم و چارەنووسی پەنابەرانی فەلەستینی و ویستە ئەمنیەتییەکانی ئیسرائیل لە خۆ بگرێتەوە.