Skip to main content

نۆروێژ ناوبژیوانی دانوسانی سیاسی مادۆرۆ و گوایدۆ دەکات

نۆروێژ ناوبژیوانی دانوسانی سیاسی مادۆرۆ و گوایدۆ دەکات
AvaToday caption
posted onMay 16, 2019
nocomment

 

نوێنەرانی دەوڵەت و ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزوێلا سەردانی نۆروێژیان کردوووە بۆ ئەوەی لەسەر بژاردەکانی نەهێشتنی قەیران لەو وڵاتە دانوستان بکەن. بنبەستی سیاسی ڤەنزوێلا و ناکامی بەردەوامی دژبەران لە کۆتاییهێنان بە تەمەنی دەسەڵاتی مادۆرۆ سەرکۆماری سۆسیالیستی ئەو وڵاتە، ئەو هیوایەی درووست کردووە دوو لایەن لە دانوستانەکانی نۆروێژ ڕێگە چارەیەکی نوێ بۆ چارەسەری قەیرانی ئەو وڵاتە بدۆزنەوە.

 

بە پێی ڕاپۆڕتی رۆیتەرز، جۆرج ڕۆدریگێز وەزیری ئیتلاعات و هێکتۆر ڕۆدریگێز قایم مەقامی ئیالەتی میراندا لە حیزبی سۆسیالیست وەک نوێنەرانی دەوڵەتی مادۆرۆ سەردانی ئۆسلۆیان کردووە. لە لایەن ئۆپۆزۆسیۆنەوە بە ڕێبەری خوان گوایدۆ، ستالین گۆنزالێس نوێنەری پەرلەمان هاوڕێ لەگەڵ ژراردو بلید و فێرناندۆ مارتینز ڕاوێژکارانی سیاسی گوایدۆ بەرەو ئۆسلۆ ڕۆیشتوون.

وەزیری دەرەوەی نۆروێژ لە سەرەتای مانگی مارس گووتبوی ئەوان ئامادەن وەک نێونجیگری یاخود ئاسان کردنەوەی دانوستانەکانی نێوان دەوڵەت و ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزوێلا ڕۆڵ بگێڕن.

گوایدۆ

تا ئێستا هیچ دانیشتنێک لە نێوان دوو لایەن بەڕێوە نەچووە و بە پێی ئەو سەرچاوانەی لەگەڵ ڕۆیتەرز قسەیان کردووە نوێنەرانی دوو لایەن سەرەتا بە شێوەی جیا لەگەڵ دیپلۆماتکارە نۆروێژییەکان قسە دەکەن.

جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆشکی سپی و چەند کەسێکی دیکە لە بەرپرسانی ئەمریکایی پێشتر گووتبویان ئەمساڵ دەوڵەتی کاتی لە ڤەنزوێلا پێکدێت و لەو دەولەتەدا مادۆرۆ هیچ ڕۆڵێکی نابێت. ئەو دانوسانە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە هەوڵەکانی خوان گوایدۆ ڕێبەری ئۆپۆزۆسیۆنی ڤەنزوێلا لە ٣٠ مارس بۆ ڕێکخستنی ئەرتەش دژی مادۆرۆ شکەستی خوارد. هەنگاوێک کە دەوڵەتی فەنزوێلا بە کودەتای ناوبرد.

خوان گوایدۆ لە لایەن واشنتۆن و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپایی پشتیوانی دەکرێت، لە مانگەکانی ڕابڕدوودا بزووتنەوەیەکی لە دژی نیکۆلاس مادۆرۆ وەڕێخست بەڵام ئەو بزووتنەوە تا ئێستا بە ئاکام نەگەیشتووە. چاوەدێران هیوایان هەیە دانوستانەکانی دوو لایەن کە بەو زووانە لە نۆروێژ دەست پێدەکات بگاتە ئەو دەرئەنجامەی ڕێگەیەکی ئاشتیخوازانەی بۆ قەیرانی ڤەنزوێلا لێبکەوێتەوە.

ڤەنزوێلای