Skip to main content

بانکی ناوەندی دەبێت گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی مێژووی ئێران

بانکی ناوەندی دەبێت گەورەترین دۆسیەی گەندەڵی مێژووی ئێران
posted onFebruary 4, 2019
nocomment

 

چاپەمەنی و میدیاکانی کۆماری ئیسلامی سەرەتا داڕمانی بانکی ئایندە و بەڵگە حاشاهەڵنەگرەکانی گەندەڵی ١٤٠ هەزار ملیاریی مڵکی گشتییان لە لایەن عەلی ئەنساری بە دەنگۆ نێوزەد دەکرد.

 

گوشاری بیروڕای گشتی و وریایی ئەو کەسانەی پوڵیان لەو بانکە داناوە و کاردانەوەی بە پەلەی ئەوان بۆتە هۆکاری ئەوەی ئەو دزییە گەورەیە بە شێوەیەکی بەرچاو تووشی شکەست بێت. ئێستا ئەندامانی ئەنجومەنی ئابووری پەرلەمان بە تایبەت مەحمود شاکری دەوڵەتی بەوە تاوانبار کردووە کە پێشی بەو دزییە نەگرتووە و زۆر دوای ئەو ڕووداوە داوا لە بانکی ناوەندی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ عەلی ئەنساری و پێشگرتن لە داڕمانی بانکی ئایندە هەنگاو هەڵبێنێتەوە.

بیروڕای گشتی ئێران و ئەوانەی لە بانکی ئایندە پارەیان داناوە بە باشی شارەزای ئەو شەڕە زێڕنگەرییە هەن و چاوەڕوانی ئەوەن دەرئەنجامی ئەو شەڕە زێڕنگەری و دیتنەوەی تاوانبارە نابن و بە سەردانکردنی لقەکانی بانکی ئایندە بە پێی توانا پێش دەگرن بە خورانی زیاتری پارە و ماڵیان.