Skip to main content

قۆڵبەستکرانی فەرماندەکانی ئەرتەش

قۆڵبەستکرانی فەرماندەکانی ئەرتەش
posted onJanuary 23, 2019
nocomment

 

سەرچاوەکانی ئاڤاتودی ڕایدەگەیێنن کۆمەڵیک لە فەرماندەکانی ئەرتەش لە شیراز قۆڵبەست کراون.

 لە ڕەوتی ئەو قۆڵبەستکردنانەدا تەنانەت دەسڕێژی چەکیش لە خەڵک کراوە، بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە ئاخۆ کەس کوژراوە یان بریندار بووە. حیفازەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران هۆکاری قۆڵبەستکرانی ئەو ئەفسەرە پلەبەرزانەی ئەرتەش بووە. تا ئیستا هۆکاری قۆڵبەستکردن و ژمارەى قۆڵبەستکراوان لە نێو فەرماندەکانی ئەرتەشدا دیار نییە بەڵام دوای ئەو قۆڵبەستکردنانە پێنج شەممەی رابڕدوو کۆنفڕانسێک لە لایەن بەرپرسانی ئەرتەش بەڕێوە چووە و کێشەکانی ناو ئەرتەش گەنگەشە کراون.

لە بەرەبەری چلەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی، چوونە سەری چاوەدێرییەکان لەسەر هێزە چەکدارەکان بووەتە هۆی ناڕەزایەتی لە نێو ئەرتەش و تەنانەت بەدەنەی سوپای پاسداران.