Skip to main content

پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی نوێ دژی ئێران و داعش

پێکهاتنی هاوپەیمانییەکی نوێ دژی ئێران و داعش
چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە سوریە کاریگەری لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران دانانێت
posted onJanuary 8, 2019
nocomment

 

مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵی "چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە سوریە هیچ کاریگەری لەسەر شەڕی ئێمە لە دژی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی کۆماری ئیسلامی دانانێت".

 

ڕۆژی ١٧ی بەفرانبار مایک پەمپئۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی سی ئێن بی سی ڕایگەیاندووە، چوونەدەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریە، ئاڵوگۆڕێک لە بڕیارەکانی وڵاتەکەی بۆ لەنێوبردنی گرووپی داعش و پێشگرتن لە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتەدا دانانێت.

پەمپئۆ پێش لە سەفەرەکەی بۆ ڕۆژاوای ئاسیا بە سی ئێن بی سی گووت: پلانی کشاندنەوەى هێزەکانمان لە سوریە تاکتیکە و هیچ گۆڕانێک لە باوەڕی ئەمریکا بۆ لەنێوبردنی داعش درووست ناکات. لە هەمانکاتدا هیچ ئاڵوگۆڕێک لە ڕێکارەکانی ئێمە بەرامبەر کۆمارى ئیسلامى ناهێنێتە گۆڕێ.

ئەو هاوپەیمانییە دەزانێ گەورەترین مەترسییەکان تیرۆریزم و کۆماری ئیسلامی ئێران دوو خاڵی هاوبەشن کە دەبێ بە کۆمەڵ لە دژیان بوەستینەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی هەشت وڵاتی عەرەبی دەکات و پرسی ئێران لەگەڵ هەر کام لە وڵاتانی میسر، بەحرەین، قەتەر و عەرەبستان دەهێنرێتە گۆڕێ.

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا، ئێرانی لە ڕێزی ئەو دەوڵەتانە داناوە کە پشتیوانی تیرۆریزم دەکەن و ئێران ئەو پرسە بە هەوڵیکی بێ ئاکامی ئەمریکا بۆ بەڵاڕیدابردنی بیروڕای گشتی سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ درووستکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن ئەمریکا لێک دەداتەوە. دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵین ئەوان لە سەر داوای دیمەشق هاتوونەتە سوریە و هۆکاری بوونیان لەو وڵاتە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمە.

ماوەیەک پێش ئێستا دۆناڵد تڕامپ بڕیاڕی دا، پاشەکشە بە هێزەکانی خۆى لە سوریە بکات و ئەو بڕیاڕە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و بووە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی جەیمز مەتیس ـى وەزیری بەرگری ئەمریکا. دوای ئەو کاردانەوانە، دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند "چوونەدەرەوەی ئەمریکا لە سوریە زیرەکانە و بە هێوری ئەنجام دەدرێت".