زانیارییەکی ورد لەسەر گەورەترین تۆڕی دەستدرێژی سێکسی لە زانکۆ ئازادی کرماشان گەیشتووەتە دەست تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی. تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی ساڵی پار لە ڕاپۆرتێکی تێر و تەسەلدا، دەستدرێژییە سێکسییەکانی "وەحید مورادی" ناسراو بە ئاسەفی بڵاو کردەوە.
ئاسەف لێپرسەری ئیتلاعاتی سوپا و بەڕێوەبەری گشتیی حەراسەتی زانکۆ کرماشانە کە بەڵگەی دەستدرێژیکردنە سێکسییەکانی بۆ سەر تۆمەتباران و خوێندکاران لە تویتەر بڵاو بووەتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، "وەحید مورادی"، "ئەمین تاڵبی"، "حەسەن سەفی خانی" و "عەباس ڕژە" ئەندامە سەرەکییەکانی زانکۆ ئازادى کرماشانن. ئەمین تاڵیبی کوڕی محەممەد تاڵیبی لە گەندەڵە پیسەکانی ڕژێمە کە بە ناوی سەنگەر و بەشدارى شەڕى هەشت ساڵەى ئێران و عێراق پاساو بۆ خۆی دەهێنێتەوە و خەریکی تاڵانکردنی خەڵکە و دەستى هەیە لە سەرکووتکردنی بەشێک لە بزاڤ و خۆپێشاندانەکانى شاری کرماشان و بنکەى سەرەکى لە مزگەوتی ئەمیرەلمۆمنینی فلکەی مووعەلیمی کرماشانە.
بە پێی ڕاپۆرتی قوربانیان، ئەم تاوانبارانە بۆ دۆزینەوەی نێچیرەکانیان سوودیان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئینستاگرام وەرگرتووە و بە بیانووی لێکۆڵینەوە و بە بەکارهێنانى پۆستە کارگێڕییەکانیان، کەسەکانیان بانگهێشتی حەراسەتی زانکۆ کردووە و کەیس و مەلەفیان بۆ هەڵداوەتەوە و ڕێگەیان بۆ دەستدریژییە سێکسییەکانیان خۆش کردووە.
ئێستا زانیاری لەسەر خۆڕاگری و بوێری سێ شێرەژنی کرماشانی کەوتووەتە بەر دەستی ئاڤاتودەی کە ملیان بۆ ئەم گرووپە گەڵپیسە کەچ نەکردووە و خۆیان ڕادەستیان نەکردووە. یەکێک لەم سێ ژنە، کچی پیاوێکى شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق و دوو کچەکەى تریش فەرمانبەر و مامۆستای زانکۆکەن.
گرووپی دەستدرێژیکەران، قوربانیانییەکانیان بۆ شوێنێک لە گەڕەکی نۆبەهاری کرماشان ڕاکێشاوە و لەوێ دەستدرێژی سێکسییان کردووەتە سەریان. ئاڤاتودەی ناوی قوربانییەکانى لایە، بەڵام لەبەر پاراستنی کەرامەتیان پاراستوویەتى و دواتر وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم تۆڕە تاوانبارە بڵاو دەکەینەوە.
(دڕێژەی هەیە)