Skip to main content

دۆنالد ترامپ: دڵخۆشم نیم بە نەوتفرۆشتنى کوردەکان بە ئێران

دۆنالد ترامپ: دڵخۆشم نیم بە نەوتفرۆشتنى کوردەکان بە ئێران
بازرگانی نەوتی کوردەکانى ڕۆژاوا و ئێران لە زمانى ترامپەوە
posted onJanuary 3, 2019
nocomment

 

سەرکۆماری ئەمریکا ڕۆژی ١٢ی بەفرانبار وێرای ئەوەی لە دیاریکردنی کات بۆ چوونەدەری هێزەکانی لە سوریە خۆی بوارد، لە هەمان کاتدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لە لایەن کوردەکانی ڕۆژاوای کوردستانەوە بە ئێران دەربڕی.

 

ئەو لێداوانە نوێیانەی ترامپ دوای ئەوە دێت کە بڕیاڕی ترامپ بۆ کشانەوە لە سوریە ناڕەزایەتی زۆری بەدواوە بووە. دۆناڵد ترامپ وێرای ئەوەی باسی لە کشانەوەی هێزەکانی لە ماوەیەکی زەمەنی دیاریکراودا کرد جەختی لەسەر ئەوە کردەوە پشتگیری کوردەکانی ڕۆژاوا دەکات کە لە شەڕی دژی داعش هاوکاری هاوپەیمانان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایان کردووە.

سەبارەت بە بازرگانی نەوتی نێوان ڕۆژاوای کوردستان و ئێران، سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: کوردەکانی ڕۆژاوا نەوتێکی کەمیان هەیە و ئەویش بە ئێرانی دەفرۆشن، ئێمە داوامان لێکردوون ئەو کارە نەکەن، ئێمە بەو کارە ڕازی نین و وەک خۆم هیچ بەو بازرگانییە دڵشاد نیم.

لە درێژەی قسەکانیدا دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند ئێمە دەمانهەوێ کوردەکان بپارێزین، بەڵام نامانهەوێ بۆ هەتاهەتا لە سوریە بمێنینەوە.