Skip to main content

٧١٠ هاووڵاتی کورد لە ساڵی ٢٠١٨ دەستبەسەر کراون

٧١٠ هاووڵاتی کورد لە ساڵی ٢٠١٨ دەستبەسەر کراون
ورمێ زۆرترین دەستبەسەرکراوى لێ بووە لە ساڵى ڕابردوو لە چاو پارێزگاکانى دیکە
posted onJanuary 3, 2019
nocomment


هەواڵدەری مافی مرۆڤ هەنگاو ئاشکرای کردووە لە ساڵی ڕابروودا نزیکەى هەزار هاووڵاتى کورد قۆڵبەست کراون کە ناسنامەی کۆمەڵێکیان تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە.

 

بە پێی ئەو ئامارەی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە زیاتر لە ٤١٢ کەس لەو کەسانە بە تاوانی سیاسی دەستبەسەر کراون کە دەبێتە زیاتر لە ٥٨ لەسەدی کۆی ڕێژەکە. ئەو ٤١٢ کەسە بە تاوانی سیاسی و پێوەندی لەگەڵ حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا راگیڕاون.

هەر لە ماوەی ساڵی ڕابڕدوودا ١٧٠ چالاکی مەدەنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی قۆڵبەست کراون. چالاکانی ژینگە، زمانی کوردی، مافەکانی ژنان و خوێندکارانی کورد بەشێکن لە کۆمەڵگەی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

▪️  ٣٩ کۆڵبەڕ و ٣٥ چالاکی کرێکاری لە نێو قۆڵبەستکراواندان.

▪️  ٤٠ کەسی مەزهەبی لە نێو ئەو قۆڵبەستکراوانەدان.

 

قۆڵبەستکراوان لە پارێزگاکانى کوردستان:

▪️  پارێزگای ورمێ ٢٩١ کەس کە دەکاتە ٤١% قۆڵبەستکراو و بەمەش زۆرترین گرتوو بەر ئەو پارێزگایە دەکەون.

▪️  سنە ٢٦٦ کەس

▪️  کرماشان ٨٨ کەس

▪️  ئیلام ٤٤ کەس

▪️  خۆراسان ٤ کەس

▪️  لۆرستان ٣ کەس

 

لە نێو ئەو کەسانەی کە قۆڵبەستکروان و نێوەکانیان دیاری کراوە ٤٤ ژن، ١٣ منداڵ، ٢٢ چالاکی مێدیایی، ٢ پارێزەر، ٧ مامۆستا و ٣٢ خوێندکار بوونیان هەیە.