Skip to main content

پەکەکە دەچێتە بەرى ئێران دژى ئامریکا و لەگەڵ ڕووخانى ئێران نییە!

پەکەکە دەچێتە بەرى ئێران دژى ئامریکا و لەگەڵ ڕووخانى ئێران نییە!
posted onJanuary 2, 2019
nocomment

 

جەمیل بایک هاوسەرۆکى کەجەکە (کۆمەڵەیێن جڤاکێن کوردستان) لە تازەترین قسە و گفتوگۆى بۆ بۆ میدیاکانى پەکەکە باسى ئەمریکا و پلانەکەى ئەمریکاى دژى ئێران کردووە و پەکەکەى سەر بە بەرەى ئێران هەژمار کردووە.

ئەمانەى خوارەوە بەشێک لە قسەکانى بایکن:

▫️  هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانى دژى ئێران.

▫️ ئێمە وەک پەکەکە دژى ئەو هەوڵە دەوەستینەوە.

▫️  ئەمریکا دەیهەوێت سەرلەنوێ لە بەرژەوندى خۆى، دیزاینێکى نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناڤین دانێت.

▫️  ئەمریکا لەم پلانەیدا ڕووبەڕووى هەندێک هێرش و بەرپەرچدانەوە دەبێتەوە.

▫️  ئەمریکا، پەکەکە وەک کێشەیەکى گەورە بەرامبەر خۆى دەبیێت.

▫️  لە هەمان کاتیشدا ئێران بۆ خۆى کێشەیەکى گەورەیە بەرامبەر ئەمریکا.

▫️  ئەمریکا دەیهەوێت ئەم لەمپەر و هەڕەشانە لەسەر ڕێگەى خۆى نەهێڵێت.

▫️  ئەمریکا دەیهەوێت تورکیا و عێراق و کوردەکان دژى ئێران لەبەرەیەکدا کۆ بکاتەوە.

▫️  دواتر ئەم بەرەریە دژى ئێران دەجووڵێنێت و کاریان پێ دەکات.

▫️  لەم کاتەدا ڕۆڵى پەکەکە زۆر گرنگە، بۆیە ئێمە ناهێڵین کوردەکان بچنە نێو ئەو بەرەیەى ئەمریکاوە.

▫️  هەر لەبەر ئەمەشە کە ئەوان دەیانهەوێت پەکەکە لەنێو بەرن.

▫️  ئەمریکا کە لە ١٥ى سەرماوەز گەمارۆ نوێیەکانى خستە سەر ئێران، لە ڕۆژێک دواتر دژى پەکەکەش پیلانەکەى ئاشکرا کرد.

 

▪️   شایەنى باسە جەمیل بایک بە یەکێک لە نزیکەکانى کۆمارى ئیسلامى هەژمار دەکرێت و بەردەوام لە میدیاکاندا نێزیکایەتى خۆى لەگەڵ ئێران دەرخستووە و بۆ بەرژەوەندییەکانى کۆمارى ئیسلامى کار دەکات.

▪️  پێشتریش تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەوى، چەندین بەڵگەى دەستتێکەڵکردنى سوپاى پاسداران و پەکەکەى ئاشکرا کرد.