جەمیل بایک هاوسەرۆکى کەجەکە (کۆمەڵەیێن جڤاکێن کوردستان) لە تازەترین قسە و گفتوگۆى بۆ بۆ میدیاکانى پەکەکە باسى ئەمریکا و پلانەکەى ئەمریکاى دژى ئێران کردووە و پەکەکەى سەر بە بەرەى ئێران هەژمار کردووە.
ئەمانەى خوارەوە بەشێک لە قسەکانى بایکن:
▫️ هەوڵێک هەیە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانى دژى ئێران.
▫️ ئێمە وەک پەکەکە دژى ئەو هەوڵە دەوەستینەوە.
▫️ ئەمریکا دەیهەوێت سەرلەنوێ لە بەرژەوندى خۆى، دیزاینێکى نوێ بۆ ڕۆژهەڵاتى ناڤین دانێت.
▫️ ئەمریکا لەم پلانەیدا ڕووبەڕووى هەندێک هێرش و بەرپەرچدانەوە دەبێتەوە.
▫️ ئەمریکا، پەکەکە وەک کێشەیەکى گەورە بەرامبەر خۆى دەبیێت.
▫️ لە هەمان کاتیشدا ئێران بۆ خۆى کێشەیەکى گەورەیە بەرامبەر ئەمریکا.
▫️ ئەمریکا دەیهەوێت ئەم لەمپەر و هەڕەشانە لەسەر ڕێگەى خۆى نەهێڵێت.
▫️ ئەمریکا دەیهەوێت تورکیا و عێراق و کوردەکان دژى ئێران لەبەرەیەکدا کۆ بکاتەوە.
▫️ دواتر ئەم بەرەریە دژى ئێران دەجووڵێنێت و کاریان پێ دەکات.
▫️ لەم کاتەدا ڕۆڵى پەکەکە زۆر گرنگە، بۆیە ئێمە ناهێڵین کوردەکان بچنە نێو ئەو بەرەیەى ئەمریکاوە.
▫️ هەر لەبەر ئەمەشە کە ئەوان دەیانهەوێت پەکەکە لەنێو بەرن.
▫️ ئەمریکا کە لە ١٥ى سەرماوەز گەمارۆ نوێیەکانى خستە سەر ئێران، لە ڕۆژێک دواتر دژى پەکەکەش پیلانەکەى ئاشکرا کرد.
▪️ شایەنى باسە جەمیل بایک بە یەکێک لە نزیکەکانى کۆمارى ئیسلامى هەژمار دەکرێت و بەردەوام لە میدیاکاندا نێزیکایەتى خۆى لەگەڵ ئێران دەرخستووە و بۆ بەرژەوەندییەکانى کۆمارى ئیسلامى کار دەکات.
▪️ پێشتریش تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەوى، چەندین بەڵگەى دەستتێکەڵکردنى سوپاى پاسداران و پەکەکەى ئاشکرا کرد.