Skip to main content

کرماشان، تێکەڵەیەک لە بێکارى و هەژارى

کرماشان، تێکەڵەیەک لە بێکارى و هەژارى
لە ژێر سایەى کۆمارى ئیسلامییەوە، ئێران بووەتە وڵاتێکى هەژار و خەڵکەکەى بە دەست نەبوونییەوە دەناڵێنن.
posted onDecember 22, 2018
nocomment

 

کرماشان گەورەترین شارى کوردى، گەورەترین ئامارى بێکارى و هەژاریشى هەیە. بە پێى ئەو ئامارەى کە لە خودى کۆمارى ئیسلامییەوە بڵاو بووەتەوە، لە ساڵى ١٣٩٥ى هەتاوى، بە بوونى زیاتر لە ٣٨١ هەزار کەس وەک هەژارى ڕەها، کە دەکاتە ٢٠%ى کۆى دانیشتوانى پارێزگاکە، بە هەشتەمین پارێزگاى هەژارنشینى ئێران لەقەڵەم دراوە.

 

ئامارى هەژارى لە پارێزگاى کرماشان

بە پێى ئامارێکى ساڵى ١٣٩٦، کرماشان زۆرترین ئامارى بێکارى لە سەراسەرى ئێران هەیە. بەهاى بێکارى لە دانیشتووانى سەرووى ١٥ ساڵ لە کرماشان لە حەوت دەرسەد زیاتر و خاوەنکاریش سەدا ٣٥ دەبێت کە لەم ڕێژەیەیش کارى ناتەواو یا نیمەکاریان هەیە. دانیشتووانى سەرووى ١٥ ساڵى کرماشان بە پێى سەرژمێرى ساڵى ١٣٩٥ى هەتاوى، نزیکەى ملیۆنێک و ٢٤٥ هەزار کەس بووە. واتە لە هەموو پارێزگاى ٢ ملیۆن کەسى کرماشان، تەنیا ٤٣٥ هەزار کەس کاریان هەیە کە لەم ژمارەیەش ٧١ هەزار کاریان نیوەناتەواو و نیمەکاتییە.

بەم شێوەیە بێت دەتوانین بڵەین کە بەلانى کەمەوە بۆ هەر ٥ کەس لە کرماشان، یەک هەلى کار هەیە. ئەگەر نیونجى دانیشتوانى بنەماڵەداریش کە ٣.٣ کەسە بخەینە نێو ئەم حسابەمانەوە، بۆمان دەردەکەوێت کە لە کرماشان بۆ هەر ٣ بنەماڵە، تەنیا دوو کار هەیە، ئەویش کارێک کە لەسەر حەقدەست و مووچەى فەرمانبەرى دەڕوات بە ڕێوە.

لە وەها دۆخێکدا، هەموو شتێک سەیر بەدەر دەکەوێت، بەهاى سەرووى هەژارى لە کرماشان شەیر نییە، چونکە کرماشان بەردەوام لەبەر سیاسەتە خراپەکانى کۆمارى ئیسلامى بە درێژایی مێژوو و لە پێش کۆمارى ئیسلامى وەبەرچاو نەگیراوە.

 

هەژارى لە شار:

ڕێژەى هەژارى لە ناوچە شارییەکانى کرماشان ٢٣%یە. نزیکەى ٩٠ هەزار بنەماڵەى شارى کە ٣٤٠ هەزار کەس دەگرێتەوە، لە ژێر هێڵى هەژارى ڕەهادان و دۆخى ژیانیان زۆر خراپ و نالەبارە کە داهاتەکەیان بەشى بەدەستخستنى خواردنى پێویست (٢١٠٠ کالۆرى لە ڕۆژێک) ناکات.

 

ئامارى هەژارى لە شار

ئەمە ئامارى هەژارییە لە ناوچە شارنشینەکانى پارێزگاى کرماشان

 

هێڵى هەژارى لە ساڵى ١٣٩٥ لە کرماشان، ٥٠٥ هەزار تمەن بووە بۆ هەر کەسێک و ملیۆنێک و ٣٦٥ هەزار تمەن بۆ بنەماڵەیەکى چوار کەسە هەژمار کراوە. ئەگەر ئەم ژمارانە لە چاو هەڵاوسانى مانگى گەڵاڕێزانى ١٣٩٧ بهێنینە بەرچاو، دەگەینە ئەو ئەنجامەى کە هێڵى هەژارى لە ئێستادا دەبێن نزیکەى ٧٧٠ هەزار تمەن بۆ یەک کەس و نزیکى ٢ ملیۆن و ١٠٠ هەزار تمەن بێت بۆ بنەماڵەیەکى چوار کەسە.
لەسەر بنەماى ناوەندى توێژینەوەکان، نزیکەى ٦٠%ى هەژارنشینانى شارنشینەکانى پارێزگاکە لە نێو خودى کرماشان دەژین، واتە نیزکەى ٥١ هەزار بنەماڵە بە دانیشتووانێکى ٢٨٨ هەزار کەسی کە ڕێک دەکاتە یەک لەسەر پێنجى دانیشتووانى شارى کرماشان. ژیانى قورس و دۆخى خراپى ژیانى ئەم بنەماڵە هەژارانە لە پەراوێژى شارى کرماشان، ڕوون و ئاشکرا و بینراوە.

 

هەژارى لە گوند:

نزیکەى یەک لەسەر چوارى دانیشتوانى پارێزگاى کرماشان، لە گوندەکانن کە لەم ژمارەیە نزیکەى سەدا نۆیان لە ژێر هێڵى هەژارى ڕەهان. ژمارەى هەژارە گوندنشینەکانى کرماشان لە ١٢ هەزار بنەماڵە زیاترە کە ئەم ژمارەیەش ٤٢ هەزار کەس گریمانە دەکرێت کە دەکاتە ٩%ى دانیشتوانى گوندى.

 

ئامارى هەژارى لە گوند

ئەمە ئامارى هەژارییە لە ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاى کرماشان

 

بەها هەژارى گوندى بەلانى کەمەوە نیوەى هەژارى شارییە، بەڵام هۆکارى ئەم پرسە داهاتى زیاتر نییە، بەڵکو تێچوو و خەرجى کەمترە لە ناوچە گوندنشینەکان، هەروەک چۆن هێڵى هەژارى لە گوندەکانى کرماشان بەلانى کەمەوە نیوەى ناوچە شارییەکانە.

ناوەندى توێژینەوەکانى پەرلەمان، هێڵى هەژارى لە گوندەکانى بۆ ساڵى ١٣٩٥ یە ٢٧٦ هەزار کەس بۆ کەسێک و ٧٥٠ هەزار تمەن بۆ بنەماڵەیەکى چوار کەسە گریمانە کردووە. ئەگەر ئەم ژمارەیە سەبارەت بە هەڵاوسانى ڕۆژ هەڵسەنگێنین، دەگەینە ئەو ئەنحامەى کە ئێستا هێڵى هەژارى گوند لە کرماشان، نزیکەى ٤٢٠ هەزار تمەنە بۆ کەسێک و ملیۆنێک و ١٤٠ هەزار تمەنە بۆ بنەماڵەیەکى ژوار کەسى.

 

لە ماڵپەڕى ئێران وایر وەرگیراوە؟

لینکى لێوەرگێڕدراو:https://iranwire.com/fa/features/28958