Skip to main content

چارەسەری کچانی شیناوێ بووەتە خۆزگە!

چارەسەری کچانی شیناوێ بووەتە خۆزگە!
پارەى ئێرانییەکان بۆ خەڵکی یەمەن و فەلەستین و سوریایە
posted onDecember 6, 2018
nocomment

 

٥ ساڵ بەر لە ئێستا قوتابخانەی گووندی شیناوێ لە پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ئاگرێکەوە سوتا و دو قووتابی گیانیان بەخت کرد و ٢٩ی دیکەش بە تووندی تووسی سووتان هاتن.

 

لە ماوەی ئەو ٥ ساڵەدا لەگەڵ ئەوەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بەڵینی زۆریاندا بۆ چارەسەری ئەو کچانەدا بەلام ئەوەی تا ئێستاش بۆ قوربانیانی ئەو ڕووداوە خۆزگەیە گوێگرتن لە دەردی دڵەکانیان لە لایەن دەسەڵاتەوەیە.

هێندێک لە کچانی شیناوێ ٣٦٠ جار بێهۆش کراون و نەشتەرگەرییان لەسەر کراوە بەڵام بە هۆی ئەوەی بەشی زۆری ئەو نەشتەرگەرییانە هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی لە باش کردنی دۆخی ئەو کچانە بە دواوە نەبووە نەخۆشی ڕوحی و ڕەوانیش بە دەردەکانیانەوە زێدە بووە.

 

چارەسەری کچانی شیناوێ لە دەرەوە وڵاتە

پاڕساڵ و لە کاتی بەستنی کۆنگرەی سووتاواندا دکتورێکی ئووروپایی گووتبووی لە دەرەوە وڵات و بە ئیمکاناتی پزیشکی وڵاتانی ئەوروپایی بە ٤ نەشتەرگەری دەموچاوەکانتان تا ڕادەیەکی زۆر بۆ جوانتر دەکرێتەوە و ئەوەش وای کرد کچان هیوادار بن بەوەی دەسەڵات بۆ دەرەوە وڵاتیان بنێرێت.

 

هەوڵی کچانی شیناوێ بۆ ناردنە دەرێیان بێ ئاکام بووە

لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا و بە زانینی ئەوەی چارەسەری ئەو کچانە لە دەرەوە وڵات هەیە پارێزەر و بنەماڵەکانیان و کچانی شیناوێ هەوڵی زۆریان دا بۆ ئەوەی لە دەروە وڵات چارەسەریان بۆ بکرێت.  لە گەڵ ئەوەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی و دەوڵەتی ڕووحانی بەڵێنی زۆریان دا بەوەی ڕەوانەی دەرەوە وڵاتیان بکەن بەڵام نە کۆماری ئیسلامی ئەو بەڵینەی بردە سەر و نە کچانی شیناوێ ئاهێکی خۆشیان هاتەوە بەر.

 

پارەى ئێرانییەکان بۆ خەڵکی یەمەن و فەلەستین و سوریایە

لە نوێترین لەقاودانی ئەمریکادا لەسەر تەخشان پەخشانکردنی سامانی خەڵکی ئێران لە وڵاتانی دیکەدا چەند ڕۆژی ڕابڕدوو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە نمایشکردنی سەدان جۆری چەک و تەقەمەنی کە لە لایەن ئێرانەوە بۆ حوسییەکانی یەمەن ناردرابوون ، ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامی وەک هەمووکات بەردەوامە لە پشتیوانی گرووپە تیرۆریستییەکان و خەرجکردنی بودجە و سامانی خەڵکی ئێران لە ولاتانی دیکەدا.

یەمەن ، سوریە، فەلەستین ، عێراق و بەشیک لە وڵاتانی ئەمریکای ناوەڕاست ساڵانە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕووی درووست کردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و ڕێگاو بان و هەناردە کردنی چەک و چۆڵەوە پشتیوانی دەکرێن، بەڵام دەسەڵات پارەى ناردنە دەری قوتابیانی شیناوێی کە ڕاستەوخۆ قوربانی سیاستەکانی کۆماری ئیسلامین بۆ دەرەوە وڵات بنێرێت.

کچانى شیناوێ