Skip to main content

سەرچاوە نەهێنییەکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران

سەرچاوە نەهێنییەکانى هێزە چەکدارەکانى ئێران
سوپای قودس؛ لەسەر حیسابی کەرتە ئابوورییەکان و خەڵک بوودجەى بۆ دانراوە
posted onDecember 6, 2018
nocomment

 

ئامانجە سەربازییەکانى ئێران بۆ هەموو جیهان تاڕادەیەک ڕوونە، کە ئەویش ڕەنگدانەوەى دیاری عەقیدەى سیاسیی سەپێنراوى ئەو کۆمارە ئیسلامییەیە لەدەستێوەردان لە کاروبارى وڵاتانى دیکە، کە لە ژێر دروشمی "پاڵپشتیکردنى لاوازان"، کە لە نێو دەستوورى شۆڕشی ١٩٧٩ـدا جێگیر کراوە.

 

ئەو دروشمەى تارانیش کۆمەڵێک مانای عەقیدەی مەزهەبی هەمەلایەنى هەیە، کە پەیوەندیی ڕاستەقینەى ئەوەیە "پاڵپشتى تەواوی تاران بکەن، وەک مەرجێکى سەرەکیی بۆ خستنە نێو یارمەتدانیان". بەو پێیەش عەقیدەى سەربازی ئێرانى کەلەچوارچێوەى میلیشیاکاندا دروست کراون و، ستراتیژییەتى سوپای پاسداران و تەکتیکیەکانى ئەو هێزە وەک گەورەترین سوپاى میلیشیایی لەجیهاندا دەردەکەوێت کە لە ڕووی ڕێکخستن و هێزەوە پلەى یەکەمى بە دەست هێناوە.

بۆ تێگەیشتنی زیاترى چالاکییە سەربازییە گشتییەکانى ئێران، پێویستە کۆدی خەرجییە سەربازییەکانى ئەو سوپایە بزانرێت کە نامۆیی بە خۆیەوە دەبینێت و، پێچەوانەى ئامانجە سەربازییەکانى ئێرانە، بە تایبەت لە ڕووى سەرچاوەکانى بوودجە، کە هیچ کاتێک خراوەتە نێو داتابەیسی خەرجییە گشتیسەکانى دەوڵەت. ئەوەى لە نێو بودجەى گشتى تەرخان دەکرێت بۆ هێزە چەکدارەکان، بە شێوەیەکى فەرمیی لە نێو پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەو تەنها سەرچاوەى دارایی نین.

بۆ ئەو مەبەستەش پەیمانگەى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوەى ستراتیژی (IISS) کە پەیمانگەیەکى توێژینەوەى بەریتانییە لە بوارى کاروبارى نێودەوڵەتى لێکۆڵینەوەیەکى ئەنجام داوە، کە تێدا بە وردی تاوتوێی بوودجەى ئێران بۆ ساڵى ٢٠١٨ ـ ٢٠١٩ کردووە، کە ئاراستەى بەرزبوونەوەى خەرجییە سەربازییەکان و گۆڕانکارییە سەرەکییەکانى چۆنیەتى تەرخانکردنى سەرچاوەکانى نیشان داوە. توێژینەوەکەش لە لایەن جینیفەر چارڵز توێژەرى ئەو پەیمانگەیە ئامادە کراوە، کە تێدا هاتووە "بوودجەى ساڵانەى ئێران تەنها بەشێکى بچووکى تێچووە فەرمیی و ئاشکراکانى وڵاتە".

ئاماژە بەوەش کراوە "زۆربەى دامەزراوەکان بە تایبەت هێزە چەکدارەکان، دەتوانن بگەنە سەرچاوە داراییەکانى دەرەوەى بازنەى بوودجە، کە ڕێگەى پێ دەدات، بۆ بەهێزکردنى سەرچاوە داراییەکانی بەکاریان بهێنن". بەو هۆیەوەش سوپای پاسداران  لە ئاستى وڵاتدا بە شێوەیەکى بەهێزەوە کار لەسەر دروستکردنى کۆمپانیاى تایبەت دەکات و، تێدا دەسەڵاتە سیاسییە بەهێزەکانى خۆى بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەى گرێبەستى ژێرخانى وڵات و کەمکردنەوە و تەندەر بەدەست بهێنێت، بەتایبەت لەبوارەکانى نیشتەجێبوون، ووزە، ڕێگاوبان و کەرستەى خۆراک و گواستنەوەدا.

 

خەرجییە گشتیەکانى سەربازی

خەرجییە گشتیەکانى سەربازی

بۆ بەدەستهێنانى زانیاریی سەربازی گشتى ئێران، تەنها ئەوە بەس نییە، تێبینى بوودجەى گشتى سوپاى نیزامى و سوپای پاسداران و هێزەکانى بەسیج بکەى، بەڵکو دەبێت، بە وردى چاوێک بە بوودجەى گشتى هێزەکانى پۆلیس و دامەزراوە تایبەتیەکانیش بکەین، کە خزمەتگوزاری خۆشگوزەرانى بۆ هێزە چەکدارەکان دابین دەکەن.

لە پاڵ ئەوانەش پاڵپشتییەکى گەورە لە لایەن ناوەندەکانى ڕاهێنانى عەقائیدی و سیاسی و ڕێکخراو و زانکۆکانى تێوەگلاو لە کاروبارى بەرگرى و خزمەتگوزاری بۆ هێزە سەربازییەکان پێشکەش بەو گرووپانە دەکرێت، کە هاوتایە لەگەڵ عەقیدەى ڕژێمى مەزهەبی دەگونجێت.

هەرچەندە شەفافیەت لە کارکردن ڕێگاخۆشکردنە بۆ ملکەچکردنى دامەزراوەکان بەلێپرسینەوە، بەڵام پڕۆسەى ڕێکخستن و پێشکەشکردنى بوودجە لەنێو ئێراندا لەنێو گێژاوێکى نامۆیی و تارمایی بەڕێوە دەچێت، لە نێویاندا بوودجەى سەربازی ئێران لەبرى گفتوگۆ کردن تا پێداویستییەکانی وەزارەت و دامەزراوەکان و بەشەکانى دابین بکرێت، بەڵکو ژمارەیەکى زۆری لە ڕێگەى ئاڵوگۆری گرێبەستەکان و ڕەوتەکانى نێو دەسەڵات ئەنجام دەدرێت. گرنگترین هێزى نێو پەرلەمان ئەوانەن کە لە نێو دەسەڵاتن و، هۆکارى سەرەکیین لە بەهێزکردنى ئەو نامۆییە.

 

دەرئەنجامەکانى دەربارەى بوودجە:

دەرئەنجامەکانى دەربارەى بوودجە

 

لەو نێوەندەى شیکردنەوە و بەرەنگارییەکانى کەمیی سەرچاوەکانى بوودجەى سەربازی ئێران، پەیمانگەکە گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کە بوودجەى گشتى ئەو وڵاتە لەم خاڵانەى خوارەوەیە :

یەکەم: سەرچاوە فەرمییەکانى تەرخانکراو بۆ کاروبارى سەربازی و بەرگرى لەئێران، زۆر بەرزترە لەوەى گرووپی فشار و تووندڕەوەکانى ناوخۆ و دەرەوەى پەرلەمان داوای دەکەن.

بەجۆرێک دامەزراوە میدیاییەکانى ژێر دەستى سوپاى پاسداران و گەورە بەرپرسە سەربازییەکان هاوشێوەى مەحمەد باقری، سوپاسالای گشتى هێزە چەکدارەکانی ئێران و عەلائەدین بروجردی، سەرۆکى پێشووى لێژنەى ئاسایشی نەتەوەو سیاسەتى دەرەوەى پەرلەمانى ئێران، لەپاڵ ئەوانیش ژمارەیەک تووندڕەوە ئسوڵییەکانى نێو پەرلەمان هەموویان داوا دەکەن سەدا پێنجى بوودجەى گشتى بۆ کاروبارى سەربازی تەرخان بکرێت.

پەرلەمانیش ئەو داواکارییەى لەساڵى ٢٠١٦ جێبەجێکردو، بەو هۆیەوەش کۆى گشتى تێچووە سەربازییەکان لەگەڵ هەموو لایەنەکانى بۆ ٩٢١ تریلیۆن تمەن (١٩.٦ ملیار دۆلار) بەرزبوویەوە. ئەوەى شایانی باس بێت حکومەتى تاران لەبوودجەى گشتى ٢٠١٨ – ٢٠١٩ دوانزە  هەزار تریلیۆن تمەن (یەکسانە بە ٢٦٠ ملیار دۆلار)، کە یەکسانە بە سەدا ٧.٥ بوودجەى گشتى  بۆ خەرجییە سەربازییەکان تەرخان کراون.

دووهەم: دابەزینى نرخى بەهاى تمەن بەرامبەر دۆلار لە مانگى نیسان (خاکەلێوە) تا تشرینی یەکەم (گەڵاڕێزان)ى ٢٠١٨، بووە هۆى دابەزینى خەرجییە سەربازییەکان و لە ماوەى شەش مانگدا لە ٢١.٦ ملیار دۆلارەوە بۆ سنوورى ١٩.٦ ملیار دۆلار دابەزین، ئەو دیاردەیەش بوونە هۆى بەرزبوونەوەى دینامیکی  بوودجەى تمەنی ئێرانی، کەئەمەش مانای وا نییە کە پلەبەندی لەلایەن ڕژێمەوە بۆ سەرجەم کاروبارە سەربازییەکان بێت، بەڵام لەمساڵەدا خەرجییە سەربازییەکانى ئەو وڵاتە بەپێی نرخە ڕاستەقینەکان بێت، بە بەراورد لەگەڵ پێنج ساڵى ڕابردوو ئەوا بەسەدا ٥٣ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

سێیەم: بوودجەى تەرخانکراوى وادەى ٢٠١٨ – ٢٠١٩ بۆ بارەگاى (خاتم الانبیا)ـى ناوەندی (نابێت لەگەڵ بارەگاى خاتم الانبیا بۆ بیناسازی تێکەڵ بکرێت)، دەریخستووە ئەو شوێنە گرنگییەکى بەردەوامی هەیە، بەتایبەت دواى دەستبەکاربوونى غولام عەلی ڕەشید وەک فەرماندەى ئەو بارەگایە.

ئەو بارەگا ناوەندییە لە سەردەمى جەنگی هەشت ساڵەى عێراق ـ ئێران لە هەشتاکان دروست بوون، بارەگاى بەرپرسە لە پلاندانان و هەماهەنگی و سەرپەرشتى ئۆپەراسیۆنەکانى سەرجەم هێزە چەکدارەکان لەلایەن سوپا و سوپای پاسداران، بەڵام دوای دروستبوونى ئەرکانى گشتى هێزە چەکدارەکان، ڕۆڵى ئەو بارەگایە پاشەکشێی کرد، بەڵام لە دواى ٢٠١٦ ڕاگەیێنرا "لەکاتى سەرهەڵدانى هەر جەنگێک ئەوا بارەگاکە دوبارە ڕادەسپێدرێتەوە بۆ ئەوەى ئەرکى هەماهەنگی لەنێو هێزە چەکدارەکان بکاتەوە".

بە پێی هەندێک دامەزراوەى میدیایی "بارەگاى خاتم الانبیا ناوەندی، بەرپرسە لە هەماهەنگی لەبوارە هەستیارەکان و ووردەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، فەرماندەى ئەو بارەگایەش غولام عەلی ڕەشیدە، کە یەکێکە لەسەرکردە سەرەکییەکانى سوپای پاسدارانى ئێران و پەیوەندییەکى تووندو تۆڵی لەگەڵ قاسم سولەیمانى فەرماندەى سوپاى قودس هەیە، کەباڵى دەستێوەردانى دەرەکیی سوپای پاسدارانە".

ئەو بارەگایەش جیاوازی لەگەڵ (بارەگاى خاتم الانبیا بۆ بیناسازی)ـى سوپاى پاسداران هەیە، کە ئێستا بە گەورەترین بەڵێندەری حکومەت دادەنرێت لە ئێران و سەرچاوەى سەرەکیی داهاتیشە بۆ ئەو سوپایە لەدەرەوەى بوودجەى گشتى فەرمییدا.

چوارەم: نمایشکردنى بوودجەى سەربازی ئێران لەساڵانى ٢٠١٨ ـ ٢٠١٩، ئەوەیە "خەرجییەکانى هێزەکانى پۆلیس بە بەراورد لەگەڵ ساڵى ڕابردوو بەسەدا ٨٤ بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش لە واقیعدا بەرزترین ئاستى خەرجییە دواى تێکەڵکردنى ئەو هێزانە لەگەڵ بوودجەى سەربازی گشتى وڵاتدا".

لەسەر ئەو بنەمایەش بوودجەى هێزەکانى پۆلیس کەرێژەى سەدا ١٦ ـى بوودجەى سەربازی ئێران پێک دەهێنێت، بە بەراورد لەگەڵ بوودجەى گشتى سوپای نیزامی ئەو وڵاتە بەرزبوونەوەیەکى بەرچاوى بە خۆیەوە دەبینێت، کە ئەوان تەنها سەدا ١٢.١ ـى کۆى گشتى بوودجەیان بۆ تەرخان کراوە.

پێشبینى دەکرێت "ئەو بەرزبوونەوە گەورەیەى بوودجەى پۆلیس کە بەرپرسی ڕاستەخۆی ئاسایشى ناوخۆیی هەیەو، پەیوەندییشى بە خۆپێشاندانە گشتییەکان و ناڕەزاییە جەماوەرییەکانى دژى دەسەڵات هەیە. بەجۆرێک لە کۆتاییەکانى ٢٠١٧ بۆ سەرەتاییەکانى ئەمساڵ، نزیکەى ٧٥ شارى ئێرانى ڕووبەرووى خۆپێشاندانى جەماوەری بوونەوەو، تا ئێستاش لێرەو لەوێ خۆپێشاندان و ناڕەزایی بەردەوامی هەیە.

لە تاوتوێ کردنى بوودجەى ٢٠١٨ -٢٠١٩ دەردەکەوێت " سەدا ٣٣ ـى بوودجەى سەربازی وڵات بۆ سوپاى پاسداران تەرخانکراوەو، ئەو ڕێژەیەش هیچ سەرچاوەیەک بۆ ناوەندەکان و کەرتە فێرکاری و ئایدەلۆژیی و سیاسی دیاریی نەکراوە، کە هەریەکەیان ڕێژەى خۆی و پێناسەى خۆى لەنێو دەستووردا هەیە".

بەگووتەى پەیمانگە بەریتانیەکەش بوودجەى سوپای پاسداران ٣٠٣ ترلیۆن تمەنە ( یەکسانە بە ٦.٤ملیار دۆلار)؟

پێنجەم: لەپرۆژە یاساى بوودجە کەساڵى ٢٠١٧ پێشکەشی پەرلەمانى تاران کراوە، بوودجەى سوپای قودس ١٠ ترلیۆن تمەن (٢١٣ ملیۆن دۆلار) بوون، هەمان ڕێژەش پارەدار کردنى بەرنامەى مووشەکی ئێرانی دیاریی کرابوون، بەڵام لەبوودجەى ٢٠١٨ ـدا هیچ شتێک لەو بابەتە  بۆ سوپای قودس و بەرنامەى مووشەکی دیاریی نەکراوە.

هۆکارەکەش بۆ دەگەرێتەوە "ئەوان  سەرچاوەى دیکەى داراییان هەیەو، پەیوەندییان زۆر لەگەڵ بوودجە نابێت، بەو شێوەیەش ئەو بەرنامەو ئامێرە سەربازییەکان گرنگییەکى خۆى بەدەست هێناوە بەتایبەت لەلایەن ڕابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامی، کە بە فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکان دادەنرێت".

لەکۆتاییدا پەیمانگەى IISS دەڵێت "کەرستە سەرەتاییەکان هێمایان بەوە کردووە گۆڕانگارییەکان لەئاست و جۆری تەرخانکردنى سەرچاوە داراییەکان بۆ خەرجیی سەربازی ئێران، نیشانی دەدات تاران چۆن چاودێرى پلانە ئەمنى و بەرگرییەکانى دەکات".