Skip to main content

مێرمنداڵێکى مەهابادى بووە قارەمانی مەلەوانی

مێرمنداڵێکى مەهابادى بووە قارەمانی مەلەوانی
منداڵى کورد ئەگەر سێبەرى دیکتاتۆرى لەسەر نەبێت سەرکەوتوو دەبێت
posted onDecember 4, 2018
nocomment

 

شاهۆ محەمەدی لە دایک بووی ١٣٨٤ هەتاوی لە مهاباد ئەوڕۆ  ١٣ی سەرماوەز لەیاری مەلەوانی لە ورمێ توانی بەشی ٢٥٠٠ میتری بە کاتژمێرێک ببڕێت و بەو شیوە ڕێکۆڕدی ئەو بەشەی لێدات.

 

ناوبراو لە ساڵی ٩٠ی هەتاوییەوە دەستی بە مەلە کردن کردووە و لە ساڵی ٩٣ ڕا بە شێوەی پڕۆفێشناڵ لە ژێر سەرپەرشتی موحسێن مازوچیدا  دەستی بە ڕاهێنان لە هەر دووک بەشی کڕالی سینگ و پەروانەدا کردوە.

شاهۆ دو جار لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی تایبەت بە ئێران لە بەشی کڕاڵی سینگدا توانیویەتی نیشانی زێڕ وەرگرێت و لە ساڵەکانی ٩٤ و ٩٥ دا لە یارییە نێوخۆییەکانی ئولەمپیکی تایبەت بە ئێران لە ئاستی وڵاتی ئێراندا بەشداری کردووە و هەروەها لە یارییەکانی

ساڵی ٩٧ دا لە ئولەمپیکی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە لە ئەبوزەبی بەڕێوە چوو وەک "ڕزێڕو" هەڵبژێردرا.

شاهۆ یەکەمین کەسی "سێندرۆمی داون" لە  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانە کە لە یارییەکانی نێوان قوتابخانەکانی مەهاباددا بەشداری کردووە و ئەندامی ئولەمپیکی تایبەتی ئێرانە لە بەشی کۆڵ زێهنەکاندا.

شاهۆ جگە لە خەڵاتەکانی مەلە، یەکەمین کۆڵ زێهنی ڕۆژهەڵات و ئێرانە کە توانی لە یارییەکانی بەلەموانی ئاوە ئارامەکانی ئێران کە لە زەریاچەی ئازادی تاران بەڕێوەچوو نیشانی زێر بە دەست بێنێت.