Skip to main content

هەڵاتن لە گەمارۆکان بۆ کۆماری ئیسلامی مەحاڵە

هەڵاتی لە گەمارۆکان بۆ کۆماری ئیسلامی مەحاڵە
ڕۆیتەرز: هاوردەکردنی نەوتی ئێران لە مانگی ڕابڕدوو بە سفر گەیشتووە
posted onDecember 4, 2018
nocomment

 

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمانی سەرچاوەیەک لە بەشی هاتوچۆی پاڵاوگەی نەوتی تورکیا " توبراش" کڕیاڕي سەرەکی نەوتی خاوی ئێران لە ڕاپۆڕتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە کڕینی نەوتی خاوی ئێران لە لایەن ئەو کۆمپانیایەوە بە سفر گەیشتووە.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، کڕینی نەوتی ئێران لە مانگی ئوکتۆبردا لە لایەن ئەو کۆمپانیایەوە ١٢٩ هەزار بەرمیل بووە. ئەمریکا ڕێگەی بە تورکیا و ٧ وڵاتی دیکە داوە بۆ ئەوەی درێژە بە هاوردەکردنی نەوتی ئێران بدەن تاکوو ١٨٠ ڕۆژی دیکە. ژاپۆن یەکێک لەو وڵاتانەیە سەرەڕای ئەوەی لێخۆش بوونی کاتی گەمارۆکانی ئەمریکا گرتوویەتەوە بەڵام هاوردەکردنی نەوتی لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزاندووە.

 یەکیەتی پێتڕۆلیۆمی ژاپۆن ڕایگەیاندووە ئەگەر لێخۆش بوونەکەی بۆ درێژ نەکرێتەوە کڕیارانی ژاپۆنی خوازیاری ئەوە نین لە مانگی خاکەلێوەوە نەوت لە ئێرانەوە هاوردە بکەن.

کۆمپانیان نەوتی ژاپۆن" PAJ” ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: شیمانە ناکرێت کڕیارانی ژاپۆنی بە بێ بوونی مافی لێخۆشبوونی گەمارۆکان درێژە بە هاوردەکردنی نەوت لە ئێرانەوە بدەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشانەی لە ڕووی دانی پارە خراوەتە سەر سەوداکانى ئێران لەگەڵ وڵاتان. توکاشی تسکوکیوکا سەرۆکی PAJ بە هەواڵنێرانی گووت ئەو نازانێ ژاپۆن لە ماوەی ١٨٠ ڕۆژدا تا چ ئاستێک دەتوانێ نەوت لە ئێران بکڕێت.

سەرۆکی یەکیەتی پێترۆلیۆمی ژاپۆن باسی ئەوەشی کرد لە ساڵانی ڕابڕدوودا ژاپۆن عادەتەن هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی لە مانگی ماڕسدا ڕادەگرت ئەویش بە هۆکاری ئەوەی کڕیارانی ژاپۆنی چاوەڕوانی ئەوە دەبوون دەوڵەت بیمەی پاپۆڕەکان لە ساڵی نوێی ماڵی ژاپۆن کە لە مانگی ئەپرێلەوە (خاکەلێوە) دەست پێ دەکات نوێ بکاتەوە.

  هەر لە درێژەی ئەو قسانەیدا گووتی دیار نییە کە دوای چوونە دەری ئەمریکا لە برجام و دانانی گەمارۆ لەسەر کەرتی نەوتی ئێران ئەو کارە لە ساڵی داهاتووش دەکرێت یان نا. لە قۆناغی دووەمدا گەمارۆکانی ئەمریکا کە لە مانگی ئۆکتۆبەر (گەڵاڕێزان) خرایە سەر ئێران بەشەکانی وزە ، پاپۆڕەوانی و بانکداری ئێرانی کردە ئامانج.

گەمارۆەکانی ئەمریکا دوای ئەوە جێبەجێ کران کە ساڵی ڕابردوو دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە ڕیککەوتنی ناوەکی گەڵ ئێران ناسراو بە بەرجام دەچیتە دەر. هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە کە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران بۆ کڕیارانی گەورەی ئیسپانیا لە مانگی ئوکتۆبەری ٢٠١٨دا گەیشتووە نزمترین ئاست لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابڕدوو.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە چین، هیند، ژاپۆن و کوریای باشوور لە مانگی زایینی ڕابڕدوودا بە گشتی ڕۆژانە ٧٦٢ هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران کڕیوە کە بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشتر ٥٦ لەسەد کەمی کردووە. شایانی باسە وڵاتی تایوان ڕایگەیاندووە ناتوانێ درێژە بە هاوردەکردنی نەوت لە ئێران بدات.