Skip to main content

نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم: هەوڵە ئەتۆمییە نوێیەکانی ئێران بۆ باجوەرگرتنە

نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانسی وزەی ئەتۆم: هەوڵە ئەتۆمییە نوێیەکانی ئێران بۆ باجوەرگرتنە
AvaToday caption
posted onNovember 19, 2020
nocomment

دوای ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی هەتا ئێستا زانیاری جێگەی باوەڕی سەبارەت بە دوو ناوەندی ئەتۆمی گووماناوی خۆی نەداوە و هاوکات نەوەی دووهەمی سانتریفیوژەکانی جێگیرکردووە، نوێنەری ئەمریکا لە ئاژانس ئەو هەوڵەی ئێرانی بە هەوڵدان بۆ باجوەرگرتن پێناسە کرد.

 

جەکی وۆلکات، نوینەری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی گەڵاڕێزان لە دانیشتنی ئەنجومەنی دادوەری ئاژانسی وزەی ئەتۆم گووتی: هەوڵەکانی ئێران، هەوڵێکی ڕوونە بۆ باجوەرگرتن و ئێمە بە ڕوونی ڕامانگەیاندووە ئەو هەوڵانەی ئێران بۆمبەستی ئێستا چارەسەر ناکات و نە دەبێتە هۆی ئەوەی داشکاندنێک لە گەمارۆکاندا بکرێت.

خانمی ولکات لە درێژەدا گووتی: دانەوەی پاداش بەو تاکتیکانە لە ڕێگەی سازانی ئابووری هەڵەیە.

دۆنالد ترامپ بەدوای درووستبوونی ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە دەگەڵ ئێرانە کە کۆتایی بە کردەوە تێکدەرانەکانی ئێران بێنێت و ئێران بگەڕێنێتەوە ناو کۆمەڵگەی جیهانی.