Skip to main content

ناڕەزایەتی ٧٩ وڵات بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران

ناڕەزایەتی ٧٩ وڵات بە پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە ئێران
AvaToday caption
posted onNovember 19, 2020
nocomment

١٦٧ەمین بڕیارنامەی کۆمیتەی سێیەمی کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەندکرا.

 

ئێعدام، ئەشکەنجە، ئازاری بنەماڵەی قوربانیانی کەوتنەخوارەوەی فرۆکە ئۆکراینییەکە و هەڵاواردن دژی ژنانی کەمینەکان لە حاڵەتەکانی ئەو بڕیارنامە ناڕەزایەتیەن.

کۆمیتەی سێهەمی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی گەڵاڕێزان، بڕیارنامەیەک لە دژی پێشێلکرانی تووندی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران پەسەند کرد.

ئەو بڕیارنامە بە پێشنیاری کانادا و بە پشتیوانی وڵاتانێکی وەک ئەمریکا، بڕیتانیا، ئالمان و فەڕانسە ئامادە کراوە و شێستوحەوتەمین بڕیارنامە لە مەحکومکردنی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران لەو دامەزراوەیە.

ئەو بڕیارنامە بە ٧٩ی دەنگی ئەرێم ٣٢ دەنگی دژ و ٦٤ دەنگی خۆبواردن پەسەندکرا.

ڕووسیە، چین، پاکستان، عێراق، لوبنان، تورکەمەنستان و ئوزبەکستان لەو وڵاتانەن کە دەنگی نەرێنیان بە بڕیارنامەکەدا. لەو بڕیارنامەدا باس لە ڕێژەی بەرزی ئێعدامەکان کراوە. نیگەرانی جدی سەبارەت بە درێژەی ئێعدامی منداڵان دەربڕدراوە.