Skip to main content

 یەک لەسەر سێی تکنۆلۆژی شەڕ" چەک"ی  ئاڵمان بۆ تورکیە هەناردە دەکرێت

چەپەکانی ئاڵمان داوای ڕاگرتنی هەناردەی چەک لە ئالمانەوە بۆ تورکیە دەکەن.
چەپەکانی ئاڵمان داوای ڕاگرتنی هەناردەی چەک لە ئالمانەوە بۆ تورکیە دەکەن.
posted onJune 23, 2020
nocomment

تورکیە لە ساڵی ٢٠١٩دا بۆ دووهەمین ساڵی بەردەوام پلەی یەکەمی هاوردەکردنی تکنۆلۆژی شەڕی ئاڵمانی بۆخۆی تەرخان کرد. بە پێی ڕاپۆرتێکی نهێنی.،ئەمساڵ تورکیە یەک لەسەر سێی تکنۆلۆژی شەڕی هەناردەکراوی ئاڵمانی بۆخۆی هێناوە.

سەرەڕای ڕەخنەکانی بێرلین لە تورکیە سەبارەت بە هێندێک چالاکی سەربازی ئانکارا لە ناوچەکە بەتایبەت لە سوریە و لیبی، تورکیە ئەمساڵ وەک ساڵی پێشتر، پلەی یەکەمی هارودەکردنی تکنۆلۆژی شەڕی ئاڵمانی بۆخۆی تەرخان کردووە.

گۆڤاری " دی ولت" بەیانی سێشەممە سێی پووشپەڕ بڵاوی کردووەتەوە ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١٩ بە بڕی ٣٣٤ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار یۆرۆ کەرەسەی شەڕی سەربازی بە تورکیە فرۆشتووە و ئەو ڕێژەیە زیاتر لە یەک لەسەر سێی کۆ چەکی هەناردەکراوی ئاڵمانە.

ئەو پرسە لە بەڵگەیەکی نهێنی وەزارەتی ئابوری دەوڵەتی هاوپەیمان بە سەرۆکایەتی ئانگێلا مێرکێل بڵاو کراوەتەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە ئاڵمان لە ساڵی ڕابردوودا بە بڕی ٨٢٣ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار یۆرۆ تکنۆلۆژی شەڕی بۆ وڵاتانی جۆراوجۆر ناردووە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، هەناردەی چەکی ئاڵمان زیادی کردووە و بەهەمان شێوە هاوردەی چەک لە لایەن تورکیەوە زیادی کردووە. ئاڵمان لە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕی ٧٧٠ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ چەکی هەناردە کردووە کە ئامانجی یەک لەسەر سێی ئەو چەکانە بە بڕی ٢٤٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ، تورکیە بووە.

تورکیە وەک ئەندامی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی باکور" ناتۆ" بە هاوپەیمانی ئاڵمان بە هەژمار دێت. بەو حاڵەشەوە بێرلین بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دەسدرێژی ئەرتەشی تورکیە بۆ خاکی سوریە بەشێک لە هەناردە سەربازیەکانی بۆ تورکیە ڕاگرت.

ئەو چەکانەی کە هەناردەیان بۆ تورکیە ڕاگیراوە تەنیا ئەو ئامێرە شەڕیانە لە خۆ دەگرنەوە کە تورکیە لە شەری ناوخۆیی سوریە بەکاریان دێنێت. بە پێی بەڵگە نهینیەکەی وەزارەتی ئابوری ئاڵمان ئەو ئامێرە جەنگیانەی لە ساڵی ڕابردوودا ئالمان بۆ تورکیەی ناردوون بۆ دەریاکان بەکار دێن.

هەناردەی چەک بۆ تورکیە تەنیا بەهۆی دەستدرێژی بۆ خاکی سوریە باسی لێنەکەوتووەتەوە. ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تورکیە بە یەکێک لەو وڵاتانە دەزانێ کە لە ڕێگەی هەناردەی ئامێری شەڕ، دەستێوەردان لە کاروباری لیبی دەکات.

جیا لەوانە تورکیە ماوەی ٤٠ ساڵە لەگەڵ پارتی کرێکارانی باکوری کوردستان لە شەڕ دایە و بەشی هەرە زۆری چەکی پێویست بۆ ئەو شەڕانە لە لایەن ئەمریلا و وڵاتانی ئەوروپایی دابین دەکرێت.

چەپەکانی ئاڵمان داوای ڕاگرتنی هەناردەی چەک لە ئالمانەوە بۆ تورکیە دەکەن.

هەناردەی تکنۆلۆژی شەڕ بۆ تورکیە لە ناوخۆی ئاڵمان لەگەڵ ڕەخنەی تووند بەرەوڕوو بووەتەوە و حیزبی چەپەکان داوای راگیرانی بە تەواوەتی چەک بۆ تورکیە دەکات.  دیتمار بارتش، سەرۆکی فراکسیۆنی چەپەکان لە ئاڵمان دەڵێ: ئێستا وادیارە هەر کەس زیاتر بچێتە نێو شەڕی سەربازی ، ئاڵمان تکنۆلۆژی شەڕی  زیاتری پێ دەدات.

بە پێی نووسراوەکەی دی ولت، کاتیا کویل، کارناسی کاروباری سەربازی حیزبی سەوزەکان پێشبینی ئەوە دەکات هەناردەی ئامێری شەڕ بۆ تورکیە لەمساڵدا بە خەستی درێژەی هەبێت.

بە گووتەی ناوبراو بەو پێیە ئیزنی فرۆشتنی ژێردەریایی بە تورکیە دراوە و ئەو ڕێککەوتنانە درێژماوەن، دەبێ ئەوە پێشبینی بکەین کە ڕێژەی هەناردەی چەک بۆ تورکیە لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەیەکی زۆر دەبێت.

تانک، خۆمپارەهاوێژ، کەشتی و فرۆکەی شەڕ، ماشێنی شەڕکەر و مین دۆزەرەوە، پازێر بەشێکن لەو ئامێرە سەربازی و چەکانەی کە ئاڵمان بۆ تورکیەیان دەنێرێت.