Skip to main content

کۆڕۆنا تەنگى بە مەهاباد هەڵچنیوە و ڕژیمیش خەمساردە

کۆڕۆنا تەنگى بە مهاباد هەڵچنیوە و ڕژیمیش خەمساردە
AvaToday caption
posted onMay 25, 2020
nocomment

ڕێژەی تووشبووان بە کۆڕۆنا گەیشتووەتە سەرووی ٧٠٠ کەس و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کەس بەهۆی ئەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە.

 

ئەگەرچی چالاکانی مەدەنی ئەو شارە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دژەهەو کردن و ڕشاندن، شارەکەیان خاوێن ڕاگرن بەڵام، ئەوە بەتەنیا ناتوانێ دەرقەتی هێزی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بێت.

شارەوانی، دەنگوڕەنگی مهاباد، نوێنەرە ئیخوانیەکەی ئەو شارە لە مەجلیس و هەموو بەرپرسانی ئەو شارە لە بری هەوڵدان بۆ تواندنەوەی بیری نەتەوەیی لە مەهاباد ، دەیانتوانی بودجە و هێزی خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا لە ڕێگەی گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست تەرخان بکەن.

بەڵام هەوڵدان بۆ لێهەستاندنەوەی شوناسی نەتەوەیی و بێکاریگەر و کۆنترۆلکردنی مەهاباد ، هەموو شتێکی لەبیر بەرپرسانی ئەو شارە بردووەتەوە.

چالاکانی جڤاکی و مەدەنی مهاباد پێویستە بە بڵاو کردنەوەی ڕۆشەنگەری لەناوخەڵکدا،  ڕێگری بکەن لە زیاتر بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایروسە ئینسان کوژە.