ڕێژەی تووشبووان بە کۆڕۆنا گەیشتووەتە سەرووی ٧٠٠ کەس و تەنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٦ کەس بەهۆی ئەو پەتایە گیانیان لە دەست داوە.
ئەگەرچی چالاکانی مەدەنی ئەو شارە هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی لە ڕێگەی دژەهەو کردن و ڕشاندن، شارەکەیان خاوێن ڕاگرن بەڵام، ئەوە بەتەنیا ناتوانێ دەرقەتی هێزی بڵاو بوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا بێت.
شارەوانی، دەنگوڕەنگی مهاباد، نوێنەرە ئیخوانیەکەی ئەو شارە لە مەجلیس و هەموو بەرپرسانی ئەو شارە لە بری هەوڵدان بۆ تواندنەوەی بیری نەتەوەیی لە مەهاباد ، دەیانتوانی بودجە و هێزی خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا لە ڕێگەی گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست تەرخان بکەن.
بەڵام هەوڵدان بۆ لێهەستاندنەوەی شوناسی نەتەوەیی و بێکاریگەر و کۆنترۆلکردنی مەهاباد ، هەموو شتێکی لەبیر بەرپرسانی ئەو شارە بردووەتەوە.
چالاکانی جڤاکی و مەدەنی مهاباد پێویستە بە بڵاو کردنەوەی ڕۆشەنگەری لەناوخەڵکدا، ڕێگری بکەن لە زیاتر بڵاو بوونەوەی ئەو ڤایروسە ئینسان کوژە.