Skip to main content

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکا: بەهۆی کۆڕۆنا ملیارێرەکانی ئەمریکا دەوڵەمەندتر بوون  و خەڵکی ئەو وڵاتە بێکارتر

گۆڤاری فۆربسی ئەمریکا: بەهۆی کۆڕۆنا ملیارێرەکانی ئەمریکا دەوڵەمەندتر بوون  و خەڵکی ئەو وڵاتە بێکارتر
AvaToday caption
posted onMay 23, 2020
nocomment

بە پێی ڕاپۆرتی گۆڤاری فوربس لە نێوان ١٨ مارس هەتا ١٩ی مانگی مەی، ٦٠٠ ملیاردێری ئەمریکایی ٤٣٤ ملیارد دۆلار قازانجیان کردووە و بەو شێوە سامانەکەیان ١٥ لەسەد زیادی کردووە.

 

قەرەنتینەی هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان و داخرانی ڕێستۆران و فرۆشگاکان لە سەردەمی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا بوو بە هۆی زیادبوونی لە ڕادەبەدەری کڕینی ئانلاین و بەو پێیە کۆمپانیاکانی چالاک لەو بوارەدا قازانجێکی زۆریان بەدەست هێنا.

هەروەها پێویستی بە ئینتەرنێت بۆ کاری لە دوور ڕا یان کەڵکوەرگرتن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سەرگەرمی دەبێ بەهۆی زیادبوونی سامانی خاوەن مڵکەکانی ئەو کۆمپانیاگەلە.

کۆمپانیا گەورەکانى ئەمریکا

ئەو گۆڕانی شێوازی بەکارهێنانە بوو بە هۆی زیادبوونی پشکی ئامازۆن، فەیسبوک و بەشێوەی گشتی کۆمپانیاکانی بەشی تکنۆلۆژی.

بۆ وێنە سامانی جف بزوس سەرۆکی ئامازۆن لە نێوان مانگەکانی مارس هەتا مەی زیاتر لە ٣٠ لەسەد و سامانی مارک زاکربێرگ دامەزرێنەری فەیسبوک ٤٦ لەسەد زیادی کردووە. لە ١٦ مارسەوە و هاوکات لەگەڵ دەستپێبوونی قەرەنتینە لە ئەمریکا، بەهای پشکی فەیسبوک ٦٠ لەسەد، ئامازۆن ٤٥ لەسەد، نتفلیکس ٤٦ لەسەد و ئەپل ٣١ لەسەد زیادی کردووە.

زیادبوونی بەهای پشکەکان لەو کۆمپانیایانەدا بەردەوام لە زیاد بوون دایە. بەهای پشکی فەیسبوک و ئامازۆن لەو حەوتوویەدا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە مێژووی ئەو کۆمپانیایانە.

لە بەرامبەردا ملیاردێرەکانی بەشی سەفەر، هۆتێلداری و وردەفرۆشی شایەتی کەمبوونەوەی سامانەکەیان لە کاتی کۆڕۆنا بوون.