Skip to main content

سەرکۆماری ئەمریکا باس لە ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکاری ئەتۆمی دەکات

سەرکۆماری ئەمریکا باس لە ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکاری ئەتۆمی دەکات
AvaToday caption
posted onMay 23, 2020
nocomment

هەواڵدەری ڕۆیتەرز لە زمان ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست نووسیویەتی: دۆنالد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا باسی لەوە کردووە ئەگەری هەیە ئەمریکا تاقیکاری ئەتۆمی بکات کە یەکەم جارە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوودا.

 

ئەو باسە لە دانیشتنی بەرپرسانی پلەبەرز و بە نوێنەرایەتی لە ڕێکخراوە بەرزەکانی ئەمنیەتی نەتەوەیی و دوای باسکرانی لە لایەن بانگەشەکانی دەوڵەت لەمەڕ ئەوەی ڕووسیە و چین سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیکاری ئەتۆمی نهێنین، باسکراوە. لە کۆتاییدا سەبارەت بەو پرسە ڕێککەوتنێک نەهاتووەتە ئارا.

بە پێی نووسراوەی ئەو سەرچاوە، واشنگتۆن پۆست بە بنەماگرتنی قسەی بەرپرسێکی ئەمنیەتی و دوو بەرپرسی پێشووی ئاشنا لەگەڵ ئەو پرسە، ڕاپۆرتی ئەوەی بڵاو کردووەتەوە کە دۆنالد ترامپ باسی لە ئەنجامدانی یەکەمین تاقیکاری ئەتۆمی لە ساڵی ١٩٩٢ بەولاوە کردووە.

لەو دانیشتنەدا، بەرپرسانی دەوڵەتی  وئەمنیەتی ئەمریکا بە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ڕووسیە و چین و پێشگرتن لە تاقیکاری ئەتۆمی ئەو وڵاتانە کۆمەڵێک بڕیاریان دەرکردووە.

لە لایەکی دیکە و هاوکات لەگەڵ ئەو هەواڵە، دۆنالد ترامپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی لە کۆشکی سپی داوای قایم مقامی ویلایەتەکانى ئەو وڵاتە کرد هەرچی زووتر ئیزنی کرانەوەی پەرستگاکانی ئەو وڵاتە بدەن.

دوای کەمبوونەوەی ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا لە لایەن قایم مقامی ئیالەتە جیاوازەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا، دۆنالد ترامپ هەوڵی ئەوە دەدات کاسبی و کارەکان لە ئەمریکا بکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ پێش بە ڕەوتی ئاوسانی ئابوری ئەو وڵاتە بگرێت.