بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سوئێفتیش ناچار بوو دژى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ ئەمریکا بکەوێت

 سوئیفت ھم ناچار شد با آمریکا علیە جمھوری اسلامی ھمراە شود
هەواڵى ڕاگەیاندنەکانى ڕێژیم وەک هەمیشە درۆ دەرچوون!
posted onNovember 9, 2018
noبۆچوون

 

ستیڤ منوشن وەزیرى خەزێنەدارى ئەمریکا دەڵێت: سەرجەم بانکە گەمارۆلەسەرەکانى ئێران پەیوەندییان لەگەڵ تۆڕى ئاڵوگۆڕى نێوبانکى سوئێفت دەپچڕێت.

 

پێنج ڕۆژ پاش دەستپێکى هەموو گەمارۆکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان دژى کۆمارى ئیسلامى، وەزیرى خەزێنەدارى بڵاوى کردەوە کە زانیویەتى تۆڕى ئاڵوگۆرى نێوبانکى سوئێفت، بە زوویی هەموو خزمەتگوزارییەکانى بۆ بانکى ناوەندى ئێران و دامەزراوە ماڵییە گەمارۆلەسەرەکان بە تەواوى دەپچڕێنێت.

ستیڤ منوشن شەوى پێنجشەممە (بەیانى هەینى ١٨ى گەڵاڕێزان) لە تویتەرەکەى خۆیدا بڵاوى کردەوە: دەزانم کە سوئێفت، هەموو خزمەتگوزارییەکانى بۆ  بانکى ناوەندى و دامەزراوە ماڵییەکانى ئێران کە گەمارۆیان خراوەتە سەر، ڕادەگرێت.