بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی توانای کۆنترۆڵی ڤایروسی کۆڕۆنای نییە

کۆماری ئیسلامی توانای کۆنترۆڵی ڤایروسی کۆڕۆنای نییە
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2020
noبۆچوون

 

 

سەدان کەس لە پزیشکان، پەرەستاران و کادری دەرمانی و هەروەها چالاکانی مەدەنی و سیاسی ناوخۆی ئێران لە نامەیەکدا ڕووبە سەرۆکی ڕێکخرااوی تەندروستی جیهانی داوایان لە و دامەزراوە نێودەوڵەتیە کردووە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایروسی کۆڕۆنا هاوکاری خەڵکی ئێران بکەن.

زیاتر لە ٨٠٠ کەس لە دوکتور و چالاکانی مەدەنی وسیاسی، دەرمانساز و ئەندازیار و چالاکی کۆمەڵایەتی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ سەدان کەس لە هاوکارانی خۆیان لە دەرەوەی ئێران نامەیەکیان بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی نووسیوە.

نووسەرانی ئەو نامە با ئاماژەدان بە کەمکاریەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆڕۆنا بە تایبەت لە درێژەی فڕینەکانی ماهان بۆ شاری ووهان لە چین و هەروەها ڕانەگەیاندنی بڵاو بوونەوەی ڤایروسەکە لە ئێران بەهۆی خۆپێشاندانەکانی ٢٢ی ڕێبەندان و هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شوڕای ئیسلامی لە دووی ڕەشەمەدا نووسیویانە: خەڵکی شاری مەزهەبی قوم یەکەمین کەسەکان بوون کە تووشی ڤایروسی کۆڕۆنا بوون بەڵام شوڕای ئەمنیەتی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بڕیاری نابەرپرسانە و بەهۆی ئامادەبوونی لاینگرانی لە ڕێپێوانی ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی و هەڵبژاردنەکانی مەجلیس زیاتر لە سێ حەوتوو هەبوونی ڤایروسی کۆڕۆنای شاردەوە و ئەو کارە بوو بە هۆی تووشبوونی خەڵکێکی زۆر بە ڤایروسەکە.

لە درێژەی نامەکەدا هاتووە: قەرەنتینە نەکراونی ئەو شارانەی کە بوون بە سەرچاوی بڵاو بوونەوەی ڤایروسەکە لە لایەن کۆماری ئیسلامی هۆیەکی دیکەی تەشەنەسەندنی ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئێران بوون.


کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە شاردنەوەی ڕاستیەکان

بە گووتەی نووسەرانی ئەو نامەیە کۆماری ئیسلامی تا ئێستا بەردەوامە لە شاردنەوەی راستیەکانی بڵاو بوونەوەی ڤایروسەکە و ڕژیمی ئێران ئاماری ڕاستەقیەی تووشبووان بە کۆڕۆنا بڵاو ناکاتەوە.

لە نامەکدا هاتووە دیداری وەفدی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە چەند نەخۆشخانە کە لە پێشترەوە لە لایەن حکومەتەوە ئامادەکرابوون تەنیا بۆ فیرودانی بیروڕای گشتی بوون و هیچ پێوەندی بە ئاستی کارەساتی ڤایروسەکە نییە. ئەوە بووە بە هۆکار خەڵک بە دیدەی نیگەرانی و سەرسوڕمان و دڵساردیەوە بڕواننە راپۆرتەکەی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی.

لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستیدا  دۆخی نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆڕۆنا ستاندراد و باش پێناسە کرابوو.


کۆماری ئیسلامی هاوکاریە نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕووبەروو بوونەوەی کۆڕۆنای دزیوە

نوسەرانی نامەکە لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا ئاماژەیان بە کەڵکاژۆی بەرپرسانی ئێران لە هاوکاریەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووتسی کردووە و نووسیوانە: بەشێک لە هاوکاریە نێردراوەکانی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی بەهۆی دەستێوەردانی باندە مافیایی و حکومەتیەکان بڵاو نەکراونەتەوە و نێردراون بۆ بازاڕی ڕەش.

لە کۆتایی نامەکەدا نووسەران و واژۆکەرانی نامەکە داوایان لە ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی کردووە بەهانای خەڵکی ئێرانەوە بچن .