بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە شاردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی تووشبووانی کۆڕۆنا

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە شاردنەوەی ئاماری ڕاستەقینەی تووشبووانی کۆڕۆنا
AvaToday caption
posted onMarch 18, 2020
noبۆچوون

 

وتارێک کە لە زانستگایەکی تۆرنتۆ بڵاو بووەتەوە نیشانی دەدات هەتا ٢٣ی مانگی فێوریە حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆڕۆنا بە سەرچاوەی ئێرانیەوە لە کانادا، لوبنان و ئیمارات دیتراوە. 

 

بە سرنجدان بە قەبارەی سەفەری ئاسمانی نێوان ئێران و ئەو وڵاتانە دەکرێ پێشبینی ئەوە بکرێت کە چ ژمارەیەکی حاڵەتی ناوخۆیی تووشبوون بە کڕۆنا لە ئێران ڕووی داوە بۆ ئەوەی لە هەر وڵاتێک حاڵەتێک تۆمار بکرێت. بە پێی هەڵسەنگاندنی ئەو زانستگایە ١٨ هەزار و ٣٠٠ کەسن ئەوانەی بە سەرچاوەی ئێرانی تووشی ڤایروسی کۆڕۆنا بوون بەڵام لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران.

لەو ڕووەوە کە ئەو نەخۆشیە هەمەگیرە گەیشتووەتە سەد ناوەندی کۆبوونەوە ڕێژەی فەرمی هەر سێ ڕۆژ جارێک دوو بەرابەر بووە و بەو پێیە ڕێژەی تووشبووان ٥٨٦ هەزار کەسە.

لە ٣ێی مارسدا، ٢٣ کەس لە ٢٩٠ ئەندامی مەجلیسی ڕژیم کە دەکاتە ٧.٩ لەسەدی ئەو نەخۆشیەیان هەبوو. ئەو ڕێژەیە ئەگەر بە سەر خەڵکی ئێران دابەشینەوە دەبێتە ٦.٤ ملیۆنی خەڵکی ئەو وڵاتە.

ئەوەیکە ڕوونە ئەوەیە کۆماری ئیسلامی بە شاردنەوەی راستیەکان لە پێناو بەرژەوەندیە سیاسی و ئابوریەکانی خۆیدا خەڵکی کردووە بە قوربانی.

شایانی باسە لەگەڵ ئەوەی ناوەندی بلاو بوونەوەی ڤایروسی کڕۆنا لە ئێران شاری قوم بوو و دەکرا بە قەرەنتینەکردنی ئەو شارە پێش بە تەشەنەی ڤایروسەکە بۆ هەمووی ئێران بگیرێت بەڵام خامنەیی و دەسەڵاتدارانی ڕژیم ئیزنی قەرەنتینە کردنی ئەو شارەیان نەدا و بوون بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆڕۆنا لە سەرتاسەری ئێراندا.

ئیتاڵیا، فەڕانسە، هەرێمی باشوری کوردستان، ئیسپانیا، چین و چەندین وڵاتی دیکەی جیهان لە پێناو  پێشگرتن بە تەشەنەکردنی ڤایروسی کۆڕۆنا وڵاتەکانییان قەرەنتینە کردووە بەڵام ئاخوندەکانی ئێران ئیزنی قەرەنتنیەکردنی شاری قومیان نەدا و سەرەڕای ئەوەش لە ترسی تەقینەوەی ڕق و تورەیی خەڵک هێزەکانی سوپا و ئەرتەشیان لە سەرتاسەری ئێران بڵاو کردووەتەوە.