بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

تاڵیبان و ئەمریکا ڕیککەوتن لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی

تاڵیبان و ئەمریکا ڕیککەوتن لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی
AvaToday caption
posted onFebruary 17, 2020
noبۆچوون

هەواڵدەری ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە شاری دۆحە ئەوڕۆ دووشەممە ڕایگەیاندووە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا هەتا کۆتایی مانگی فێوریە واژۆ دەکرێت.

 

وتەبێژی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر گووتویەتی دانوستانەکانی ئاشتی تایڵبان لەگەڵ ئەمریکا کۆتایی پێهاتووە و بە زووی سەنەدی ڕێککەوتنەکە و بەشە لێ زیادکراوەکانی ئامادەی واژۆکردن دەکرێت.

ئەمریکا و تاڵیبان زیاتر لە ساڵێکە ١١ خولی وتووێژیان لە دۆحەی قەتەر بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاشتی ئەنجام داوە.
بە پێی ڕێککەوتنەکە ئەمریکا بە فەرمی و هێدی هێدی کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان دەستپێدەکات و لە بەرابەردا گرووپی تاڵبان کۆتایی بە هێرشەکانی بۆسەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئەو وڵاتە دێنێت.

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە تاڵیبان بۆ ماوەی یەک حەوتوو هێرشەکانی رادەگرێت و لە بەرابەردا ئەمریکا دەست دەکات بە کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان. لە ئەگەری سەرکەوتنی ئەو ڕەوتەدا، دوو لایەن بەڵێنیان داوە دانوستانەکان بە بەشداری هەموو لایەنەکانی ئەفغانستان بەڕێوە بچێت. لەو دانوستانەدا هەموو لایەنەکانی ئەفغان بە تایبەت هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بەشداری دەکەن.

لەو ڕێککەوتنەدا تاڵیبان بە شێوەی مەرجدار ئامادەیی خۆی بۆ قەبوڵکردنی گرتنەبەری  ڕێبازی سیاسی لە ئەفغانستان دەربڕیوە.بەرپرسی جێبەجێکاری حکومەتی ئەفغانستان ڕۆژی دووشەممە بە پێشوازیکردن لە یەکلابوونەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی تاڵبان و ئەمریکا، ڕایگەیاند ئەو ڕێککەوتنە دەرفەتێکە بۆ سەلماندنی ئیرادەی تاڵیبان بۆ جێگیرکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان.