بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرچاوە ماڵییەکانی ملیشیا سەربازییە عێراقییەکانی سەر بە کۆمارى ئیسلامى ئاشکرا بوون

تەلەڤزیۆنی ئەلحورە سەرچاوە ماڵییەکانی ملیشیا سەربازییە عێراقییەکانی سەر بە کۆمارى ئیسلامى  ئاشکرا کرد
AvaToday caption
posted onFebruary 12, 2020
noبۆچوون

 

فرۆکەخانەکان، سەرچاوە نەوتیەکان و چوار بانک پشتیوانی ماڵی لە ملیشیا عێراقیەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران دەکەن. ملیشیا عێراقیەکانی وەفادار بە ڕژیمی ئێران توانیان لە دوای ساڵی ٢٠١٤ سیستەمێکی ئابوری فرەڕهەند درووست بکەن کە هاوکاریان بوو بۆ دزەکردنە نێو ناوەندەکانی دەسەڵات لە ڕێگەی زاڵ کردنی سەرکردەکانیان بەسەر وەزارەتخانە و ناوەندەکانی گرینگی دەسەلات. یەکێک لە دیارترین ئەو هێزانە حەشدی شەعبی بوو.

 

ئەلحورە ڕۆژی ١٩ ڕێبەندان ڕاپۆرتێکی لەمەر دابینکردنی ماڵی ڕژیمی ئێران لە عێراق نووسی و باسی لەوە کرد: ڕژیمی ئێران سەرەتا بۆ ئەوەی ملیشیاکانی ڕاگرێ هاوکاری ماڵی کردن بەڵام بە بڕوای لێکۆڵەران بە زیاد بونی گەمارۆکانی ئەمریکا لە دژی ئەو وڵاتە، تاران وەک سەرچاوەیەکی داهات چاو لەو ملیشیایانە دەکات کە تا ئاستێک لە چاوی خەڵکی جیهان شاراوەن.

هێزی ئابوری ملیشیا عێراقیەکان لە دوای بە دەسەڵات گەیشتنی عادل عەبدوالمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ سەر دەسەڵات لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ ئاشکرا بوو.

ئەو لێکۆڵینەوانەی لە لایەن ناوەندی توێژینەوەکانی خەبات لە دژی تیرۆریزم لە ئاکادمی سەربازی ەمریکا لە وست پوینت بڵاو بووە نیشانی دەدات ملیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لەو خوولە و خوولی دواتردا توانیان لە ڕێگەی ئەبو جەهاد هاشمی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیران و لە ڕێبەرانی ڕێکخراوی بەدر کە پێوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس هەبوو بەسەر  نوسینگەی سەرۆکوەزیراندا زاڵ بن و بە ترۆپکی هێزی خۆیان بگەن.

ئەو توێژینەوە کە لە لایەن نووسەری ئەمریکایی مایک نایتس ئامادەکراوە لە درێژەدا باسی ئەوە دەکات ئەو ملیشیاگەلە لە لایەن ئەبو مێهدی موهەندیس جێگری ستادی حەشدی شەعبی و ڕێبەری کەتائیبی حیزبوڵلا فەرماندەیی کراوە و هەروەها توانیویانە بەسەر ڕەوتی هەڵبژاردنی وەزیرانی ئەمنیەتیدا زاڵ بن.

بە گووتەی ئەو نوسەرە میلیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران توانیان بەسەر کاروباری بازرگانی عێراقدا زاڵ بن و بڕێکی زۆر لە پڕۆژە ئابوریەکان بە بخەنە نێو هەژماری خۆیان و سوپای پاسداران و حیزبوڵلای لوبنان. نوسەر لە درێژەدا ناوی شبل ئەلزەیدی فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵلای هێناوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ ڕا خراوەتە لیستی تیرۆری ئەمریکا.

بە گووتەی نایتس ئەو کەسە بە هۆی ئەوەی خاوەنی ئیمپراتوریەکی تجاری گەورەیە و هەروەها بە هۆی زاڵبوون بەسەر وەزارەتی پێوەندیەکان بووە بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی عێراق.

لە لایەکی دیکە حیزبوڵلای لوبنان لە ڕێگەی زاڵبوونی ئەو ملیشیاگەلە بەسەر ئابوری عێراقدا لە پێناو بە دەستهێنانی ڕێککەوتنی خەیاڵی بە کەڵکوەرگرتن لە پێوەندی قورس و قایمی محەمەد کەوسەرانی و براکەی عەدنان کەوسەرانی بە فەرماندە عێراقیە وەفادارەکان بە ئێران کەڵکی وەرگرتووە.

سەرچاوەیەکی دیکە کە ڕۆژانە بە ملیۆن دۆلار پوڵ دەخاتە گیرفانی ملیشیاکانی عێراق لە ژێر دەستی بازرگانەکانی سەر بە ئێران و چوار بانکی کەرتی تایبەتە کە نووسەر نێوەی نەهیناون. ئەوانە لە ڕێگەی هەراجکردنی فرۆشتنی دۆلار کار دەکەن بۆ دابینکردنی ئەرز بۆ ڕژیمی ئێران.

نووسەر لە درێژەدا نووسیویەتی ملیشیاکانی سەر بە ڕژیمی ئێران توانیویانە بە خۆخزندنە نێو سیستەمی ( کی کارد) کە تایبەتە بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرە دەولەتیەکانی عێراق و بە زیادکردنی نێوی فەرمانبەری خەیاڵی و لە بنەرەتدا نەبوو مانگانە پوڵێکی زیاتر بەدەست بێنن.

ئەو میلیشایانە هەروەها بە زاڵبوون بەسەر سەرچاوە نەوتیە چکۆلەکان لە ناوچە سونیەکانی وەک عەلاس، ئەلقیارە و نەجمە و هەروەها بە کەڵکوەرگرتن لە کۆمپانیاکانی هاتوچۆ و باربەری کە لە بەسرە لە ژێر دەسەڵاتی ملیشیاکانە نەوتە دزراوەکان لە سەرچاوە نەوتیەکان قاچاغ بکەن.

نووسەر باسی لەوە کردووە ملیشیاکان لە ڕێگەی هێڵە سنوریە ویشکانیەکان لەگەڵ ئێران نەوتی ئێران بەرەو عێراق قاچاغ دەکەن و دواتر نەوتی ئێران بە ناوی عێراق دەفرۆشن بەڵام پوڵەکەی دەچێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی.

ملیشیاکانی سەربەکۆماری ئیسلامی بۆ گارانتیکردنی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق و بەرهەمەکانی دیکەی دزراو لە پیشەسازی نێوخۆیی و هەروەها بۆ گارانتیکردنی زاڵبوون بەسەر قاچاغی گومرگ و دانانی باج لەسەر ئەو کاڵایانەی دەچنە ئەو وڵاتە، شوێنپێی خۆیان لە بەندەر و ناوچە ئازادە بازرگانیەکانی عێراق خۆش کردووە.

مایکل نایتس لە درێژەدا دەنووسێ ملیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران توانیان زۆربە ڕێککەوتنە گرینگەکان لە فرۆکەخانەی نێودەولەتی بەغدا بە تایبەت دوای دیاریکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی ڕێکخراوی بەدر وەک بەڕیوەبەری فرۆکەخانەکە بەدەست بێنن. نایتس باس لەوە دەکات رێککەوتنێکی گەورە  بۆ کۆنترۆڵی هێڵی هێنان و بردنی کاڵا دراوە بە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت کە پێوەندی بە میلیشیاکانی کەتائیبی حیزبوڵلاوە هەیە.

لە واشنگتۆن خەڵکێکی زۆر لەو بڕوایە دایە سەرەڕای ئەوەی کۆماری ئیسلامی لە قەیرانێکی ئابوری قوڵدایە بەڵام بەردەوامە لە پشتیوانی ماڵی لە میلیشیاکانی عێراق. مایک روبن دەنووسێ ئێستا معامەلەکە وەرسوڕاوە و ئەوە میلیشیاکانی عێراقن کە ب قازانجی کۆماری ئیسلامی کەڵک لە دەسترپیشتووی خۆیان لە نێو حکومەت وەردەگرن.

ئەو نووسەرە کە بەرپرسێکی پێشووی پێنتاگۆنە ئەو زانیاریانەی لە سەفەری ئەم دواییەی خۆی بۆ عێراق و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە بەدەست هێناوە.

روبن دەنووسێ دوای ئەوەی گەمارۆکان هیزی ئابوری سوپای پاسدارانی فەلەج کرد بە جێگەی ئەوەی ڕژیمی ئێران پشتیوانی لە میلیشیاکانی لە عێراق بکات ئەوە میلیشیاکانن لە ڕێگەی ئەو کۆمپانیانەی لە عێراق درووستیان کردوون پشتیوانی لە تاران و سوپای پاسداران دەکەن.

روبن لە درێژەدا دەنووسێ لە ڕاستیدا گرووپگەلێکی وەک سوپای بەدر، کەتائیبی حیزبوڵلا و عەسائیبی ئەهلی حەق لە هێندێک حاڵەتدا کاری بەرتیلدان و بە گەندەڵێ کێشانی ڕەوتی سیاسی دەکەن هەتا ڕێککەوتنەکان بەدەست بێنن و لە هێندێک حاڵەتدا زۆر بە سانایی کەڵک لە هەرەشەی سەربازی وەردەگرن بۆ ئەوەی شتێک کە دەیانهەوێ  بەدەستی بێنن.

بە گووتەی ئەو نووسەرە. ئەو میلیشیایانە جگە لە هەموو ئەو کارانە هاوکاریە نێودەوڵەتی و ئەمریکاییەکان و سەرمایەی عێراق دەدزن و دەیدەن بە کۆماری ئیسلامی.

سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان  بە دزەی ئابوری گرووپە وەفادارەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە عێراق باس لەوە دەکات واشنگتۆن لە ماوەیەیک لەمەوپێشەوە کۆمەلێک گەمارۆی خستووەتە سەر کەتائیبی حیزبوڵلا و ئەو ڕێکخراوەی خستووەتە لیستی گرووپە تیرۆریستیەکان و لەم دواییەشدا گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەقیشی خستە لیستی تیرۆر.

لە ڕوانگەی روبن ئێستا  کێشە لە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەو گرووپانەوە یان ئەو سەرمایەگوزاریانەی لە ڕێگەی سیستەمی بانکی نێودەوڵەتیەوە دەیکەن نییە بەڵکو کێشە لە پشتیوانی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران بۆ ئەو گرووپانە لە دەرەوە میکانیزمە ئاساییە ماڵیەکانە.

ئەو نووسەرە لە کۆتاییدا دەڵێ ئەوە کێشەیەکی گەورەیە بەڵام ئەگەر ئەمریکا دەیهەوێ کۆتایی بە داگیرکاری ئێران لە عێراق بێنێت دەبێ پێداچوونەوە بە هەوڵەکانی بۆ گەمارۆخستنە سەر ملیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراقدا بکات.