بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گیراوانى خۆپێشاندانەکانى ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانى ڕۆژئاوا حوکمەکانیان جێبەجێ دەکرێت

گیراوانى خۆپێشاندانەکانى ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانى ڕۆژئاوا حوکمەکانیان جێبەجێ دەکرێت
AvaToday caption
posted onFebruary 5, 2020
noبۆچوون

بە پێى ڕاپۆرتى مافى مرۆڤى کوردستان، "سمکۆ مەعروفى" و "شاهۆ خزرى" و "هومەن فەیزى"، ڕۆژى دووشەممە و "ژاکا ئیسماعیلپوور" ئەمڕۆ چوارشەممە کە بە ٤٣ مانگ زیندانى مەحکوم کرابوون، ئەمڕۆ نێردران بۆ زیندانى بۆکان بۆ جێبەجێکردنى حوکمەکەیان.

 

ئەم چوار چالاکە مەدەنییەى کورد پێشتر لە لایەن لقى ١٠١ى دادگاى کەیفەرى بۆکانەوە بە تۆمەتى "شێواندنى نەزمى گشتى لە ڕێگەى بەشدارى چالاکى نایاسایی"، هەر یەکەیان بە ڕیز بە ٣ مانگ و ٢ ساڵ و ١ ساڵ و ٤ مانگ بە زیندانیکردن حوکم درابوون.

لەسەر بنەماى زانیارییەکان، ئەم چوار چالاکە مەدەنییە لە بەروارى ٢٣ى مانگى میهر، لە خۆپێشاندانە ناڕەزایەتییەکەى خەڵکى بۆ پرۆتستۆکردن و مەحکومکردنى لەشکرکێشى تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى بۆکانەوە دەستبەسەر کراون و پاش چەندین حەوتوو، بە هۆى بارمتە و بە شێوەى کاتى تا کۆتایی دادگاییەکەیان ئازاد کرابوون.

رۆژئاواااا

بەر لەمەش، ڕاگەیێنرا کە هونەر (کەبیر) حوسەینى و دڵشاد فەرەجى کە دوو هاووڵاتى شارى پاوەن و لە کۆتایی هەمان مانگ و بۆ هەمان مەبەست بەشدارى خۆپێشاندانیان کردبوو، لە لایەن دادگاى کەیفەرى شارى پاوەى سەر بە پارێزگاى کرماشان و بە تۆمەتى "شێواندنى ئاسایشى نیشتمانى" بە ساڵێک زیندان و ٣ ساڵ هەڵپەساردن و ٧٤ قامچى مەحکوم کران.

لە کاتى خۆپێشاندانى خەڵکى دژى لەشکرکێشى تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، بەلانى کەمەوە لە شارى مەریوان ٨ کەس و لە تاران ٢٣ کەس و لە سەردەشت ٥ کەس و لە ورمێ ٧ کەس و لە بانە ٢ کەس و لە پاوە ١١ کەس و لە شارەکانى جوانڕۆ ٦ کەس و لە سنە ٦ کەس و لە هەریەک لە شارەکانى پیرانشار و ڕوانسەر و ئیلام و کرماشان و بۆکان و نەغەدە و دیواندەرە نەفەرێک دەستبەسەر کران کە هەمووى دەکاتە ٧٦ کەس، ئەمە لە کاتێکدابوو کە بۆ خۆپێشاندانە سەراسەرییەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و ئێران، حزبی کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) نقەى لێوە نەهات و تەنانەت پشتیوانى لە خۆپێشاندەران نەکرد.