لەندەن پایتەختی وڵاتی بەریتانیا، ڕۆژانی ١٢ و ١٣ سەرماوەز خانەخوێی کۆبوونەوەى سەرۆکى وڵاتانی ئەندامی ناتۆن کە تێشیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەشدار دەبێت.
سەفەری ئەردۆغان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ناتۆ لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە تورکیە و وڵاتانی ئەوروپایی ئەندام لە ناتۆ لە ماوەی ڕابردوودا ڕەوتێکی پڕ لە کێشەی بەخۆیەوە بینیوە. ئەردۆغان چەند ڕۆژ پێش ئێستا ئیمانوێل ماکرۆن سەرکۆماری فەڕانسەی بە کەسێکی تازەکار ناوبردبوو کە تەنانەت ناتوانێ بە شێوەیەکی درووست پشکی فەڕانسە لە دابینکردنی خەرجییەکانی ناتۆ دابین بکات.
ئەردۆغان لە درێژەدا گووتی: ماکرۆن نازانێ تیرۆریزم یانی چی، بۆیە هێلەک زەردەکان هێرشیان کردووەتە سەر فەرانسە! سەرکۆماری تورکیە لە درێژەی قسە تووندەکانی بەرابەر ماکرۆن سەبارەت بە ڕەخنەکانی سەرکۆماری فەرانسە لە هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان گووتی: ئێوە چ کارتان بە سوریە داوە؟ هەرچەندی دەتهەوێ هاتوهاوار بکەن، درەنگ یا زوو مافی تورکیە بۆ خەبات دژی تیرۆریزم بە فەرمی دەناسی. ڕێگەیەکی دیکە بوونی نییە.
ئەردۆغان لە وڵامی ماکرۆندا کە گووتبوی "ناتۆ تووشی وەستانی مێشک بووە و تورکیە و ئەمریکا پەیوەندی ستراتژییان پێکەوە هەیە"، گووتی ئەوەی تووشی وەستانی مێشک بووە ماکرۆنە.
درووستبوونی پشێوی لە پەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە تا جێگەیەک چووە پێش کە حەوتووی ڕابردوو مەولود چاووش ئوغلوو وەزیری دەرەوەی تورکیە، ئیمانوێل ماکرۆنی بەهۆی پشتیوانی لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە پشتیوانی تیرۆریزم ناوبرد. ئەو تۆمەتە دوای ئەوە هات کە ماکرۆن هۆشداری دایە تورکیە کە لە دوای هێرش بۆ سوریە نابێ چاوەڕوانی پاڵپشتی ناتۆ بێت.
بۆیە دەبینین ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نە تەنیا لە فەرانسە توڕەیە تەنانەت دەیهەوێ هەموو وڵاتانی ئەندامی ناتۆ پشتیوانی لە هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بکەن. ئاخر تورکیە کە دووەمین سوپاى گەورەی ناتۆی هەیە پێداگری لەوە دەکات ناتۆ هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بە تیرۆریست بناسێت. سەرەڕای ئەوە ئەردۆغان بە باشی دەزانێ ئەو داواکاریانەی جێبەجێ ناکرێت. ئەمریکا کە ئێستاش نیزیک هەزار سەربازی لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەسەدە بەهێز کردووەتەوە چاوەڕوانى ئەوەی نییە هاوپەیمانەکانی بە تیرۆریست بناسێنێت.
ئەندامانی ئەوروپایی ناتۆ بە هۆی هەبوونی هەڵوێستی هاوبەش لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کوردەکان ئامادەی جیبەجێکردنی ویستی تورکیە نین و لەو باوەڕەدان هێزە کوردیەکان کارامەترین هێزن لە بەرابەر داعش. هۆکارێکی دیکەی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی ئەوروپایی ناتۆ ڕەخنەیان لە تورکیە هەیە سەبارەت بە کڕینی سیستەمی بەرگری موشەکی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیە.
لە بەرامبەردا تورکیە بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر ناتۆ ڕایگەیاندووە تا ئەو کاتەی ناتۆ پشتیوانی زیاتری تورکیە لە هێرش بۆ سەر کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان نەکات پشتیوانی لە گەڵاڵەی ناتۆ بۆ بەرگری لە پۆڵەندا (لهێستان) و وڵاتانی باڵتیک ناکات. لهم چهند مانگهی دوایش ناكۆكییهكانی ئهنکارا و ناتۆ بهردهوام له زیادبووندایه، یهكێك له ناكۆكییهكان سیستەمی موشهكی (S-400)ی روسییه، بهو هۆیهوه لهئێستادا متمانه لهنێوان توركیاو هاوبهشهكانی ناتۆدا كهمه.
توركیا بڕیاریدا بۆ پارێزگاریكردنی لهئاسمانی خۆی، چهكی ئاسمانی روسی بهكاربێنێت، ئهوهش ترسی لای وڵاتانی ناتۆ پهیدا كرد كه ئیتر روسیا دهتوانێت دهستی بهنهێنییهكانی ناتۆ بگات، ئهمریكاش لهوه نیگهران بوو، بۆیه ههرهشهی سزای ئابووری لهتوركیا كرد. ئهم ناكۆكییهی توركیاو وڵاتانی ناتۆ درێژهی كێشاو لهئێستاداو دوای هێرشه سهربازییهكهی بۆ سهر سوریا، سهرۆكی ئهمریكا راستهوخۆ ههڕهشهی "داڕمانی ئابوری توركیا"ی بهسهرۆكی توركیا راگهیاند.
لە دوا كۆبونهوهی ناتۆ، هیچ ئاماژەیهك بهدوورخستنهوهی توركیا نهدرا، بهڵكو بهپێچهوانهوه چهند جارێك پشتگیری بوونی ستراژییهتی توركیا كرا، چونكه ناتۆ ههرگیز ناتوانێت دهستبهرداری توركیاو شوێنه جوگرافییهكهی رۆژههڵاتو رۆژئاوا بێت، جگه لهوهش توركیا خاوهنی دووهم گهورهترین سوپایه لهناتۆدا و ئێستاش لەم کۆبوونەوەیە کە تورکیە بەشدارە، ئەگەرى ڕوودانى چەندین شت هەیە.