بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی لە ساڵێکدا ٢١ ملیار دۆلاری بۆ بەرنامەی سەربازی خەرج کردووە

کۆماری ئیسلامی لە ساڵێکدا ٢١ ملیار دۆلاری بۆ بەرنامەی سەربازی خەرج کردووە
AvaToday caption
posted onNovember 20, 2019
noبۆچوون

پێنتاگۆن ڕاپۆرتێکی لەسەر چالاکیە سەربازیەکانی ئێران بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٢٠١٧میلادی ٢٠ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.

لێکۆڵینەوەکانی ئاژانسی زانیاری بەرگری ئەمریکا " پێنتاگۆن" دەریدەخات سەرەڕای چەند دەیە گەمارۆدانان لەسەر کۆماری ئیسلامی بەڵام ئەو وڵاتە توانیویەتی کۆگایەکی مووشەکی گەورە درووست بکات کە لە کۆگای موشەکی هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست و تەنانەت ئیسرائیل گەورەترە.

لە ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆندا هاتووە سەرەڕای هەوڵە جیهانیەکان کە چەند دەیەیە بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕێگە لە کۆماری ئیسلامی بگیرێت پەرە بە بەرنامە موشەکیەکەی نەدات بەڵام ڕژیمی ئێران بەرنامەیەکی چڕی گەشەی کۆگا موشەکیەکانی و هەروەها زیادکردنی قەبارە و پێشکەوتووبوونیانی لە بەر دەستە.

لێکۆڵینەوەکانی پێنتاگۆن کە ڕۆژی سێشەممە ٢٨ گەڵاڕێزان بڵاو بووەتەوە باس لەوە دەکات ئێران تەمای هەیە بەرنامە موشەکیەکەی وەک پێویستیەکی ستراتژیک بۆ قەرەبووکردنەوەی کەماسیە سەربازیە ئاسمانیەکانی پەرە پێبدات.

ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆن باس لەوە دەکات بە هۆی نەبوونی هێزێکی ئاسمانی مۆدێرن ئێران بەرنامەی موشەکی بالستیکی وەک توانایی هێرشبەری درێژماوەی لەبەرچاو گرتووە بۆ ئەوەی پێش بە بڕیاری هێرشی دژبەرانی لە ناوچەکە بە تایبەت ئەمریکا و عەرەبستان بۆ سەر خۆی بگرێت.

ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆن ئاشکرای کردووە کۆماری ئیسلامی شەپۆلێکی مووشەک بەرهەمهێناوە کە دەتوانن مەودای ٢٠٠٠ کیلۆمەتر ببڕێت و ئیسرائیل  و عەرەبستان لە ناو ببات. کۆماری ئیسلامی ساڵی ٢٠١٧ ڕونوێنی لە مووشەکی خوڕەمشەهر کرد کە دەتوانی ٢٠٠٠ کیلۆمەتر ڕێگە ببڕێت و چەندین کڵاوە هەڵگرێت.

زانیاریەکانی پێنتاگۆن دەریدەخەن ئێران بۆ بەرهەمهێنانی ئەو موشەکانە کەڵکی لە تکنۆلۆژی موشەکی کورەی باکور وەرگرتووە. بەرپرسێکی پێنتاگۆن ڕایگەیاندووە کۆماری ئیسلامی دەیهەوێ بۆ درووستکردنی فرۆکەی شەڕکەر و تکنۆلۆژی دیکەی سەربازی کەڵک لە تکنۆلۆژی شەڕی ڕووسیە و چین وەرگرێت.