بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی بە پارەى بەیتولماڵ خەڵکی ئێران دەکووژێت

ڕاگەیەندراوی چالاکانی سیاسی ئێران بە بۆنەی کوشتاری خەڵک
AvaToday caption
ڕاگەیەندراوی چالاکانی سیاسی ئێران بە بۆنەی کوشتاری خەڵک
posted onNovember 17, 2019
noبۆچوون

لە ڕاگەیەندراوێکدا ٧٧چالاکی سیاسی دیاری ئێران تەقەکردنی هەڕەمەکی لە خۆپێشاندەرانی ناڕازی بە بەرزبوونەوەی بەهای بێنزینیان سەرکۆنە کردووە.

دەیان چالاکی سیاسی ئێرانی کە زۆربەیان ئەزموونی لێپرسینەوە و زیندانیکردن بە هۆی رەخنەگرتن لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیان هەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بە رامبەر ڕووداوەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو و سەرکوتی خۆپێشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ناڕەزایەتیان دەربڕی.

لە ڕاگەیەندراوکەدا کە شەوی شەممە ٢٥ گەڵاڕیزان بڵاوکرایەوە کوشتاری ناڕازیان بە گران بوونی بێنزین لە لایەن دەسەڵاتەوە بە تووندی مەحکوم کراوە.

٧٧ چالاکی سیاسی بە واژۆکردنی ئەو ڕاگەیەندراوە باسیان لەوە کردووە: ڕووداوەکانی ئەم دواییە سەلماندی بڕیاردان لە نێو کەلێن و قوژبنەکانی دەسەڵات، گرینگی نەدان بە سەروەری یاسا و کۆڵەکەکانی یاسای بنەڕەتی ڕەتکردنەوەی مافی وشیاربوون و بەشداری خەڵک و نوێنەرەکانیان لە ئیدارەی گشتی وڵاتدا تا چ ئاست مەترسیدارە.

ڕێبەری کۆماری ئیسلامی بەیانی یەکشەممە ڕایگەیاند پشتیوانی لە بڕیاری پەسەدنکراوی سێ ناوەندە سەرەکیەکەی دەسەڵات دەکات و هەروەها گووتی ئەوانەی خۆپێشاندانیان کردووە تێکدەرن و پێویستە سزا بدرێن.

 واژۆکەرانی نامەی تایبەت بە مەحکومکردنی کوشتن و سەرکوتی خۆپێشاندەران لە درێژەدا نووسیویانە: تەقەکردنی هەڕەمەکی لە خەڵک کە بە پوڵی بەیتوڵماڵ دەکرێ و ئەم کارە  تاوانە و پێویستە دەزگای دادوەری بکەرانی ئەو ڕووداوە دەستبەسەر بکات.

واژۆکەرانی ڕاگەیەندراوەکە جارێکی دیکە داوایان لە کۆماری ئیسلامی کردووە بەستێنەکانی پێکهاتنی هەڵبژاردنێکی ئازاد بۆ خەڵک پێک بێنێ.