بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

دادگاکانی کۆماری ئیسلامی: ئەوانەی لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەرکراون خەڵکی شوێنی دیکەن!

دادگاکانی کۆماری ئیسلامی: ئەوانەی لە خۆپێشاندانەکان دەستبەسەرکراون خەڵکی شوێنی دیکەن!
AvaToday caption
posted onNovember 17, 2019
noبۆچوون

دادوەری گشتی دادگای شۆڕشی یەزد سەرەڕای ئەوەی وەک خامنەیی خەڵکی ناڕازی بە تێکدەر و ئاژاوەچی ناوبردووە گووتویەتی: کۆمەڵێک دووژمن و هەلپەرەست کە خەڵکی ئەو شارە نین و خەڵکی شوێنی دیکەن دەستیان کردووە بە تێکدانی شوێنە گشتیەکانی شار.

محەمەد حەدادزادە لە درێژەدا جارێکی دیکە هەڕەشەکانی خامنەیی لە خەڵکی ناڕازی دووپاتە کردەوە. 

گرێدانی خەڵکی ناڕازی بە وڵاتانی دەرەوە و پیاوی ئەم و ئەو پیشەی ٤٠ ساڵەی کۆماری ئیسلامیە و تەنیا پاساوێکە بۆ بەکارهێنانی تووندوتیژی و سەرکەوت و سەپاندنی سزای قورس بەسەر خەڵکی ناڕازیدا.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە دوای هەڕەشەکانی خامنەیی و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامی لە خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتو لە ڕژیم. لە چەندین شوێنی دیکەی ئێران خەڵک ڕژاوەتە سەر شەقامەکان.